11 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 12 ئادار 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو سه‌باره‌ت به دوایین ره‌وشی ئیدلب رایگه‌یاند "له‌ئێستادا كار ده‌كرێت بۆ گۆڕینی ئاگربەستی کاتی ئیدلب، بۆ ئاگربەستێکی هەمیشەیی".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو بەرلە كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی ئاك پارتی له په‌رله‌مانی توركیا، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی دوایین ره‌وشی جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له رووسیا كرا و ده‌سترێژی گولـله‌ی لایه‌نی به‌رامبه‌ر، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه بەرلە دوو رۆژ ده‌ستڕێژی گولـله هه‌بوو و هۆشداری پێویست له‌باره‌یه‌وه درا.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو گوتی: "له‌ئێستادا كار ده‌كرێت بۆ گۆڕینی ئاگربەستی کاتی ئیدلب، بۆ ئاگربەستێکی هەمیشەیی".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو سه‌باره‌ت به گفتوگۆكانی نێوان شاندی سه‌ربازیی توركیا و رووسیا له‌باره‌ی ئیدلب گوتی: ''له رووسیاوه شاندێكی سه‌ربازیی هاتووه. له‌ئێستادا له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه گفتوگۆ ده‌كه‌ین له‌باره‌ی ئه‌و رێوشوێنانه‌ی ده‌گیرێنه‌به‌ر له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی رێگای نێوده‌وڵه‌تی M4 به‌ڕووی هاتوچۆدا. ئێواره‌ی دوێنێ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كرا. ئه‌مڕۆش به‌رده‌وام ده‌بێت''.