Ata Ufuk Şeker
25 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 26 ئادار 2022
برۆكسل-AA
یه‌كێتیی ئه‌ورووپا دانانی رادەیەک بۆ به‌رزترین نرخی غازی سروشتی تاوتوێ ده‌كات كه له‌م ماوه‌ی دواییدا به‌خێرایی هه‌ڵكشاوه.
سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین له میانی رۆژی دووه‌می لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كه له برۆكسل ئه‌نجام ده‌درێت له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تۆڕە كۆمه‌ڵایه‌تییەکان رایگه‌یاند كه پێویسته له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی وزه تێبگه‌ن و لێكۆڵینه‌وه له سه‌رچاوه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با بكه‌ن.
ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین نووسیوویه‌تی: "به تێكڕایی له‌سه‌دا ٣٩ی كاره‌با له توانای خۆنوێكردنه‌وه، له‌سه‌دا ٢٥ له ئه‌تۆم، له‌سه‌دا ٢٠ له غازی سروشتی، له‌سه‌دا ١٣ له سووته‌مه‌نییه به به‌ردبووه ره‌قه‌كانی وه‌ك خه‌ڵووز و له‌سه‌دا دوویش له نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێندرێت".
ڤۆن دێر لاین به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی جیاوازی به‌رچاو هه‌یه له‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا وزه‌ی كاره‌با له سه‌رچاوه جیاوازه‌كانه‌وه به‌رهه‌م ده‌هێنن و ژماره‌یه‌كی زۆر له وڵاتانی ئه‌ندام وابه‌سته‌ن به هێڵه‌كانی بۆڕی و سووته‌مه‌نی به‌به‌ردبووه‌كان.
سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه تاوتوێی ته‌واوی بژارده‌كان ده‌كه‌ن هه‌ر له‌و ره‌وشه‌ی له‌ناویدا ده‌ژین تا ده‌گاته ئه‌وه‌ی به‌بێ دانه‌وه‌ی پاره راسته‌وخۆ نرخی غازی سروشتی جێگیر بكه‌ن، نووسیوویه‌تی: "له‌بری ئه‌وه‌ی داواكاری زیاتر له‌یه‌كتر بكه‌ین و نرخه‌كان به‌رز بكه‌ینه‌وه ده‌بێت هه‌نگاوی هاوبه‌ش بنێین".