Emre Gürkan Abay
30 ئاب 2023•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2023
مۆسکۆ - AA
ڕۆسنەفت کە گەورەترین کۆمپانیای نەوتی ڕووسیایە، لە چارەکی یەکەمی ساڵدا ٦٥٢ ملیار ڕۆبڵ (نزیکەی ٦،٨ ملیار دۆلار) قازانجی سافی کردووە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لەلایەن ڕۆسنەفتەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە کۆمپانیاکە لە نیوەی یەکەمی ساڵدا ٣،٩ تریلیۆن ڕۆبڵ (نزیکەی ٤٠ ملیار دۆلار) داهاتی هەبووە.
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە قازانجی سافی کۆمپانیاکە لە نیوەی یەکەمی ساڵدا گەیشتووەتە ٦٥٢ ملیار ڕۆبڵ و، تێچووی سەرمایەش ٥٩٩ ملیار ڕۆبڵ بووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە لەو ماوەیەدا کۆمپانیاکە ڕۆژانە چوار ملیار بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە.