Laith Anwar Jad#an Al-jnaidi
09 حوزەیران 2026•نوێکردنەوە: 09 حوزەیران 2026
وەزیری ئابووریی و پیشەسازی سووریا، محەمەد نیزال شەعار داوای لە وەبەرھێنەرانی تورکیا کرد کە بەشداری ھاوبەشی ئابووری بەردەوام بکەن لە وڵاتەکەیدا.
ئەمڕۆ سێشەممە، "لووتکەی ئانادۆڵو بۆ ئابووری شارەکان" کە لەلایەن ئاژانسی ئانادۆڵو ڕێکخراوە لە پارێزگای غازی عەنتاب دەستی پێکرد.
محەمەد نیزال شەعار لە لووتکەکەدا گوتی: "لەگەڵ تورکیا چارەنووسی ھاوبەشمان ھەیە. بۆ ئەوەی ھەردەم دۆست بین، ئەوەی لەدەستمان بێت ئەنجامی دەدەین".
ھەروەھا وەزیری ئابووریی و پیشەسازی سووریا ڕایگەیاند: "تورکیا ھاوبەشی سرووشتیی ئێمەیە و، بەو چاوەوە لێیدەڕوانین".
ھەروەھا محەمەد نیزال شەعار داوای لە وەبەرھێنەرانی تورکیا کرد کە بەشداری ھاوبەشی ئابووری بەردەوام بکەن لە سووریا.
وەزیری ئابووریی و پیشەسازی سووریا، محەمەد نیزال شەعار ئاماژی بەوەشدا: "پێویستە تورکیا و سووریا ببنە سەرچاوەی ھاوبەشی بەرھەمھێنان. کاردەکەین بۆ بنیاتنانی پەیوەندی ئابووریی بەردەوام، گونجا و بەھێز لە سووریا".