Erhan Cihan Ünal
27 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2023
ئەنقەرە - AA
هەناردەی تورکیا لە مانگی کانوونی دووەمدا بەراورد بە هەمان مانگی مانگی ساڵی رابردوو، سەدا ١٠،٣ زیادی کردووە و گەیشتووەتە ١٩ ملیار و ٣٦٩ ملیۆن دۆلار، هاوردەش سەدا ٢٠،٧ زیادی کردووە و گەیشتووەتە ٣٣ ملیار و ٦٠٦ ملیۆن دۆلار.
داتا کاتییەکانی بازرگانیی دەرەکی بۆ کانوونی دووەم کە بە هاوکاری دامەزراوەی ئاماری تورکیا و وەزارەتی بازرگانیی ئامادەکراوە، راگەیەندرا.
بەپێی ئەو داتایانەش لە چوارچێوەی سیستمی بازرگانی گشتییدا، هەناردەی تورکیا لە مانگی کانوونی دووەمدا بەراورد بە هەمان مانگی مانگی ساڵی رابردوو، سەدا ١٠،٣ زیادی کردووە و گەیشتووەتە ١٩ ملیار و ٣٦٩ ملیۆن دۆلار، هاوردەش سەدا ٢٠،٧ زیادی کردووە و گەیشتووەتە ٣٣ ملیار و ٦٠٦ ملیۆن دۆلار.
هەروەها کورتهێنانی بازرگانیی دەرەکی لە مانگی کانوونی دووەمدا بەراورد بە هەمان مانگی مانگی ساڵی رابردوو، سەدا ٣٨،٤ زیادی کردووە و گەیشتووەتە ١٤ ملیار و ٢٣٧ ملیۆن دۆلار، رێژەی هەناردەکردن بەرامبەر هاوردەکردن لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢دا، سەدا ٦٣ بووە و مانگی رابردوو دابەزیوە بۆ سەدا ٥٧،٦.