Fırat Taşdemir
12 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2022
ئەنقەرە – AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند لە میانی رەوانەکردنی دانەوێڵەدا، هەشت کەشتیی دیکەی گواستنەوەی دانەوێڵە لە ئۆکرایناوە بەڕێ کەوتوون.
وەزارەتی بەرگری لەبارەی بەردەوامیی رەوانەکردنی دانەوێڵە لە ئۆکرایناوە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لە میانی رەوانەکردنی دانەوێڵەدا، هەشت کەشتیی دیکەی گواستنەوەی دانەوێڵە ئەمڕۆ لە ئۆکرایناوە بەڕێ کەوتوون".