جيهان, ئابووری

نرخی خاوی برێنت گەیشتە ٦٢ دۆلار و ٦١ سەنت

نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا، گەیشتە ٦٢ دۆلار و ٦١ سەنت.

Firdevs Yüksel  | 08.04.2021 - نوێکردنەوە : 08.04.2021
نرخی خاوی برێنت گەیشتە ٦٢ دۆلار و ٦١ سەنت

Istanbul

ئیستانبوڵ- AA

نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا، گەیشتە ٦٢ دۆلار و ٦١ سەنت.

دوێنێ نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت گەیشتە ٦٣ دۆلار و ٥٥ سەنت و رۆژەکەی بە ٦٣ دۆلار و ١٦ سەنت تەواو کرد، کاتژمێر ٠٩:٤٦ی بەیانی ئەمڕۆ، نرخەکان بە رێژەی سەدا ٠،٨٧ دابەزینیان بەخۆوەبینی و بەرمیلێک خاوی برێنت بە ٦٢ دۆلار و ٦١ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

لە هەمان کاتدا بەرمیلێک خاوی رۆژئاوای تێکساس بە ٥٩ دۆلار و ٢٠ سەنت فرۆشرا.

زیادبوونی یەدەگەکانی بەنزینی ئەمریکا رۆڵی هەبووە لە دابەزینی خواست لەسەر نەوت و دابەزینی نرخەکان.

دوێنێ فەرمانگەی زانیارییەکانی وزەی ئەمریکا، ئەوەی ئاشکرا کرد کە هەفتەی رابردوو، یەدەگەکانی بەنزین لە ئەمریکا، چوار ملیۆن بەرمیل زیادیکردووە و ئەمەش بووەتە هۆی دابەزینی نرخی نەوت.

لەلایەکی دیکەشەوە سندوقی دراوی نێودەوڵەتیی بەڕێژەی سەدا شەش گەشەی کردووە لە کاتێکدا پێشبینی گەشەی ئابووریی نێودەوڵەتی رێژەی سەدا ٥،٥ی دیاریی کردبوو، ئەمەش رێگری لە دابەزینی زیاتری نرخی نەوت کرد.

لە هەمان کاتدا دانوستانەکانی تایبەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کە لەئێستادا لە ڤییەنا-ی پایتەختی نەمسا بەڕێوەدەچێت، نیگەرانی لە زیادبوونی خستنەبازاڕی نەوت زیاترکردووە و ئەمەش کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی نەوت دروستکردووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın