Faruk Küçük
14 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 17 حوزەیران 2022
شرنەخ - AA
ئەمینە ئاکمان کە گەنجێکی تەمەن ٢٥ ساڵانه لە پارێزگای شرنەخ باشووری خۆرهه‌ڵاتی توركیا، بە پشتیوانی دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی دەوڵەت لەسەر رووبەری ١١ دێکار زەوی جێهێڵدراو شەش جۆر سەوزە و میوە به‌رهه‌م دەهێنێت.
ئاکمان بە مەبەستی هاوکاریکردنی خانەوادەکەی کە لە ناحیه‌ی سرتکۆی سه‌ربه شارۆچكه‌ی ئیدل له پارێزگای شرنەخ بە ئاژەڵدارییەوە سەرقاڵن، بڕیار دەدات دەست بکات بە کاری کشتوکاڵ و بۆ ئەم مەبەستە داواکاری پێشکەشی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کشتوکاڵ و دارستانی شرنەخ دەکات.
لە داواکارییەکەیدا ئاکمان ئاماژە بەوە دەدات کە خوازیاره سەوزە و میوە لەسەر زەوییەکی جێهێڵدراو کە رووبەرەکەی ١١ دێکارە به‌رهه‌م بهێنێت و بۆ ئەم مەبەستەیش بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کشتوکاڵ و دارستانی شرنەخ سێ هەزار و ٣٨٤ شەتڵ تەماتە، بیبەر، خەیار، کولەکە، باینجان و شوتی بۆ دابین دەکات.
دوای چاندنی شەتڵەکان ئه‌مینه لەگەڵ دایک و خوشک و براکانی دەست ده‌كه‌ن بە کارکردن له کێڵگەكهدا.
- "دەمانەوێت ئەم به‌رهه‌مهێنانه بۆ نەوەکانی داهاتوو بگوازینەوە"
ئه‌مینه ئاکمان له لێدوانێكدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، توانیویەتی بە پشتیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کشتوکاڵ و دارستانی شرنەخ ئەم زەوییە جێهێڵدراوە بکاتە کێڵگەیەکی کشتوکاڵی و گوتی: "بەڕێوەبەرایەتییه‌كه تەنها بە دابینکردنی شەتڵ نا بەڵکو بە ده‌سته‌به‌ركردنی پەین و پشتیوانی تەکنیکیش، هاوکار و پشتیوانم بوون".
ئاکمان پێشنیاز بۆ ئەو ژنانە دەکات کە کاتیان هەیە دەست بکەن بە به‌رهه‌مهێنانی سەوزە و میوە و رایگه‌یاند: "خوا یار بێت دەمانەوێت هەموومان پێکەوە ئەم به‌رهه‌مهێنانه بۆ نەوەکانی داهاتوو بگوازینەوە".
- "هەمیشە پشتیوانیان دەبین"
بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵ و دارستانی شرنەخ، سەلمان دەمیرهل وێڕای جەخت کردنەوە لەوەی هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ ئەوەی به‌رهه‌مهێنانی سەوزە و میوە لە شرنەخ بەشی پارێزگاکە بکات، ئاماژەی بەوەش دا کە هەمیشە پشتیوانی ئەوانەن کە هەوڵ لەو پێناوەدا ده‌ده‌ن.
سەلمان دەمیرهل ئاشكراشیكرد، بە دابینکردنی شەتڵ، پەین و پشتیوانی تەکنیکی هاوکاری ئاکمانیان کردووە و رایگه‌یاند: "ئامانجمان ئەوەیە پشتیوانییەکانمان بۆ جووتیاران زیاد بکەین. لە به‌پیتی خاک‌دا کێشەمان نییە. تەنها جووتیارانمان سەرقاڵی به‌رهه‌مهێنان بن هەمیشە پشتیوانیان دەبین. ئامانجمان ئەوەیە یەک بست خاک بە جێهێڵدراوی و نەچێندراوی نەمێنێته‌وه".