سلێمانی
پرۆژەکە پێکدێ لەھوتێلێکی پێنج ئەستێرەیی، لەگەڵ چەند پرۆژەیەکی گەشتیاریی، بازرگانی، شوقەی نیشتەجێبون و مۆڵێکی گەورە.
لەڕێوڕەسمێکدا بەردی بناغەی ھوتێلەکە لەلایەن عیماد ئەحمەد، جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دانرا.
سەعدون دۆسکی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای جێبەجێ کاری پڕۆژەکە لە گوتەیەکدا لەبارەی ھۆتێل شیراتۆن گوتی"پرۆژەکە پێکدێ لەھوتێلێکی پێنج ئەستێرەیی و چەند پرۆژەیەکی گەشتیاری و بازرگانی و نیشتەجێبون. بودجەی پڕۆژەکە نزیکەی ١ ملیار دۆلارەو او بڕیارە ساڵی ٢٠١٧ تەواو بکرێت".
بەگوێرەی قسەی سەرپەرشتیارانی پرۆژەکە لەماوەی کارکردن بۆ بنیاتنانی، سێ ھەزار کرێکارو کارمەندی تەکنیکی کاری تێدا دەکەن.