Zana Natık Kerem
26 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 29 تەمووز 2018
ریاز ــ AA
سعوودیە رایگەیاند دوای ئەوەی رۆژی چوار شەممە دوو کەشتی نەوت ھەڵگری وڵاتەکەی لە دەریای سوور رووبەڕووی ھێرشی حووسییەکان بوویەوە، بە شێوەیەکی کاتی ھەموو گواستنەوەکانی نەوتی خاو بەڕێگەی کەشتییەکان لە گەرووی باب ئەلمەندبەوە ھەڵپەسارد.
بە پێی ئاژانسی ھەواڵی سعوودیە، وەزیری وزە و پیشەسازی ئەو وڵاتە، خالید بن عەبدولعەزیز فالح رایگەیاندووە کە سعوودیە بە پەلە و بە شێوەیەکی کاتی سەرجەم گواستنەوەکانی نەوتی خاو بەڕێگەی کەشتییەکان لە گەرووی باب ئەلمەندەب ھەڵپەسارد.
خالید بن عەبدولعەزیز فالح ئاماژەی بەوەشداوە، ھەڕەشەکانی میلیشیا حووسییەکان بۆ سەر کەشتییەکانی گواستنەوەی نەوت، کاریگەری لەسەر جموجۆڵی بارزگانی و گواستنەوەی نەوتی خاو لە گەرووی باب ئەلمەندب و دەریایی سوور دەبێت.
لای خۆیەوە کۆمپانیای ئارامکۆی سعوودیە رایگەیاندووە کە بە شێوەیەکی کاتی گواستنەوەی نەوتی خاو بەرێگەی کەشتییەکان لە گەرووی باب ئەلمەندب ھەڵپەساردووە تا ئەو کاتەی تێپەڕبوونی کەشتییەکان لە گەرووەکەوە پارێزراو دەبن.
دوێنێ چوارشەممە ھاوپەیمانیەتی عەرەبی رایگەیاندبوو، دوو کەشتی نەوت ھەڵگر ..
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.