Sarmand Hameed
26 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2018
ئیسلام ئاباد - AA
ئەمینداری گشتی لیژنەی هەڵبژاردنەکانی پاکستان، بابار یەعقوب رایگەیاند، ئەو سیستمە ئەلیکترۆنییەی کە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی تیایدا هەڵگیرابوو لەکار کەوتووەتەوە.
بابار یەعقوب لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا وەڵامی ئەو رەخنانەی دایەوە کە ئاراستەی لیژنەکەیان کراوە بە هۆی رانەگەیاندنی ئەنجامی فەرمی هەڵبژاردنەکان.
دوێنێ چوارشەممە، پرۆسەی دەنگدان لە پاکستان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی نیشتمانی (پەرلەمان فیدرالی) و ئەنجوومەنی هەرێمەکان (پەرلەمانی هەرێمەکان) بەڕێوەچوو.
ئەمینداری گشتی لیژنەی هەڵبژاردنەکانی پاکستان ئاماژەی بەوەشکرد کە سیستەمی ئەلیکترۆنی تابیەت بە هەڵگرتنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بەماوەیەکی کەم دوای ئەوەی ئەنجامەکان لە لایەن کارمەندانەوە خراوەتە ناو سیستمەکە، سیستمەکە لەکار کەوتووە.
ناوبراو بەدووری زانی ئەو رووداوە پیلان بۆ دارێژراوبێت.
بابار یەعقوب جەختی لەوە کردەوە کە لیژنەی هەڵبژاردنەکانی پاکستان بە فەرمی هیچ ئەنجامێکی هەڵبژاردنە گشتییەکەی بڵاونەکردووەتەوە.
یەعقوب باسی لەوەشکرد کە دوای راگەیاندنی ئەنجامەکان بە شێوەیەکی فەرمی، پارتە بەشداربووەکان دەتوانن تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بدەن.
ئەمینداری گشتی لیژنەی هەڵبژاردنەکانی پاکستان هیچ وادەیەکی بۆ راگەیاندنی ئەنجامی فەرمی هەڵبژاردنەکان دیاری نەکرد.