Selen Temizer
27 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 28 شوبات 2022
بڕۆکسل - AA
سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا، ئورسولا ڤۆن دێر لاین رایگەیاند کە بانکە دیاریکراوەکانی رووسیا لە سیستمی "SWIFT" دەردەکەن کە دەستەبەری گواستنەوەی پارە دەکات لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیی.
ڤۆن دێر لاین لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند ''سەرمایەی بانکی ناوەندیی رووسیا ئیفلیچ دەکەین. ئەوە کارەکانی رادەگرێت و دەبێتە هۆی ئەوەی نەتوانێت سەرمایەکانی ساغ بکاتەوە''.
سەرۆکی کۆمیسیۆمی یەکێتیی ئەورووپا ئاماژەی بەوە کرد کە کار دەکەن بۆ قەدەغەکردنی ئۆلیگارشی رووسیا لە بەکارهێنانی سەرمایە داراییەکانیان لە بازاڕەکانی یەکێتیی ئەورووپادا و بانکە دیاریکراوەکانی رووسیا لە سیستمی "SWIFT" دەردەکەن کە دەستەبەری گواستنەوەی پارە دەکات لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.
پێشتر سزا بەسەر ٦٤ دامەزراوەی گرنگیی رووسیادا سەپێندرا و بانکەکانی یەکێتیی ئەورووپا قەدەغەیان کرد زیاتر لە ١٠٠ هەزار یورۆ لە هاووڵاتیانی رووسیا وەرگرن، رێگری کرا لە دابینکردنی پێداویستی، خزمەتگوزاری و تەنکنەلۆجیا بۆ پاڵاوگەکانی نەوتی ئەو وڵاتە.