Sangar Hamad Azeez
20 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 22 کانوونی دووەم 2017
ئەنجوومەنی دوما لە پەرلەمانی رووسیا رێککەوتنی نێوان تورکیا و رووسیای لەبارەی پرۆژەی راکێشانی بۆری هێڵی گواستنەوەی غازی سرووشتی پەسند کرد.
ئەنجوومەنی دوما لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند رێککەوتنی نێوان رووسیا و تورکیا لەبارەی فرۆشتنی غازی سرووشتی بۆ تورکیا و ئەورووپا لە رێگەی تورکیاوە پەسند کرا.
بە گوێرەی رێککەوتنەکەش کۆمپانیای وزەی گازپرۆمی رووسی لە ساڵی ٢٠١٩ ـەوە دەست دەکات بە فرۆشتنی غازی سرووشتی بۆ تورکیا و ئەورووپا.
لە چوارچێوەی رێککەوتنەکە یەکەم بۆری گواستنەوەی غازی سرووشتی بۆ تورکیا دابین دەکات و دووەم بۆریش لە رێگەی تورکیاوە غازی سرووشتی هەناردەی وڵاتانی ئەورووپا دەکرێت، هاوکات تورکیا ساڵانە بڕی ٧٥٠ ملیۆن دۆلار باج لە رووسیا وەردەگرێت لە بەرامبەر بەکارهێنانی خاکی تورکیا و پاراستنی بۆرییەکان.
هەریەک لەو بۆریانەی کە دروست دەکرێت توانای پێدا رۆیشتنی ١٥ملیار و ٧٥ ملیۆن مەتر سێجا غازی سرووشتی دەبێت لە ساڵێکدا.