باتمان
دانیشتوانی ناوچەی حەسەنکێف لە پارێزگای باتمان، ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڵ داخستنی دوکان و بازاڕو بایکۆتکردن خوێندن، بۆ دەربڕینی ناڕەزایی دژی بڕیاری بە گشتیکردنی خانوو و دوکانەکانیان خۆپیشاندانیانکرد.
خۆپیشاندەران گوتیان ئەو بڕە پارەیەی بۆ قەرەبوو کردنەوەیان تەرخانکراوە کەمەو لەچاو بەھای خانوو دوکانەکانیان ھاوسەنگ نییە.
خۆپیشاندەران بە گوتنەوەی دروشمی: "حەسەنکێف نادەین بە خواردن، واز لەو کارانە بێنن، جەژنانەمان ناوێ" جەماوەری ناڕازی لەسەر پردی حەسەنکێف دانیشتن و رێگای ھاتوچۆیان داخست، تەنیا رێیان بە ئامبۆلانسەکان دەدا تا لە سەر پرد بپەڕنەوە."
بۆ قسەکردن لەگەڵ خۆپیشاندەران ھەریەکە لە سەرۆکی شارەوانیی حەسەنکێف و قایمقامی شارەکە چوونە لایان و ھەوڵی ھێورکردنەوەی جەماوەریاندا. ھەر لەوێش بەڵێنیان پێدان لەگەڵ کاربەدەستانی دیکە ھەوڵی چارەسەری کێشەو داواکارییەکانیان بدەن.
دوای قسەی ئەو کاربەدەستانە خۆپیشەندەران بڵاوەیان لێکرد.