سلێمانی
پەیامنێری AA لەشوێنی رووداوەکە دەڵێ ماوەی ٦ سەعات ئەو کرێکارە ئێرانییە چووەتە سەر تاوەرێکی بەرزی کارەبای ١٣٢kv گوتوویەتی کۆمپانیایەک پارەی کرێکارەکانی قەرزارەو ئەگەر نەیدەنەوە خۆی دەخاتە خوارەوە.
دوای زیاتر لە شەش سەعات مانەوەی بە لوتکەی ستوونەکەوە. کرێکارە ئێرانییەکە دابەزییە خوارەوە.
پۆلیس و تیمی فریاگوزاریی سلێمانی لەگەڵ و ژمارەیەکی زۆری خەڵک لەشوێنی ڕوداوەکە کۆبوو بوونەوە.
ئەو کەسە ناوی یوسف ەو سەرپەرشتی چەند کرێکارێکی ئێرانی دەکات لەشاری سلێمانی و ئێستا لای کۆمپانیایەک کار دەکەن، لەڕێی مۆبایلەوە لەسەر تاوەرەکەوە دەلیگوت ١٠٦ ملیۆن دیناری لای ئەو کۆمپانیایەو پارەکەی نادەنەوە.
بەڕێوەبەری ئەو کۆمپانیا دەگوترێ پارەی یوسف قەرزارە بەناوی کامەران ئەحمەد عەبدوڵڵا بۆ AA گوتی: "ئەو کەسە پارەی کرێکارەکانی خۆی قەرزارەو ھیچ پارەیەکی لەلای ئێمە نەماوە، بەڵکو ئەو پارەیەی لەئێمەی وەرگرتووە زۆر زیاترە لەو پارەیەی کەئیشی بۆ کردوین، بۆ ئەوەی بیسەلمێنین قەرزار نین ئامادەین بچینە بەردەم دادگا."