Firdevs Yüksel
01 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2021
ئەنقەرە - AA
لە بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به ٧٨ دۆلار و ١٦ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوەدەکرێت.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت رۆژه‌كه‌ی به ٧٩ دۆلار و ٣٠ سه‌نت ته‌واوكرد.
ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٢٥ەوە نرخەکەی به به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،١٩ بەرزبووەتەوە و به ٧٨ دۆلار و ١٦ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌دەکرێت.
لە هەمان کاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI)، به ٧٤ دۆلار و ٨٦ سەنت فرۆشرا.
باس لەوەیش دەکرێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٧٨ دۆلار و ٦٤ سه‌نت بۆ ٧٩ دۆلار و ٢٥ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٧٧ دۆلار و ٤٢ سه‌نت بۆ ٧٨ دۆلار و ٣ سه‌نت بمێنێته‌وه.