Sibel Morrow
17 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2021
ئەنقەرە- AA
بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٥ دۆلار و ٣٤ سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوە کرا.
دوێنێ نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە ٧٥ دۆلار و ٧٧ سەنت و رۆژەکەی بە ٧٥ دۆلار و ٦٧ سەنت تەواو کرد. کاتژمێر ٠٩:٤٤ی بەیانی ئەمڕۆ نرخەکان بە رێژەی سەدا ٠،٤٣ دابەزینیان بەخۆوە بینی و بەرمیلێک نەوت بە ٧٥ دۆلار و ٣٤ سەنت فرۆشرا.
لە هەمان کاتدا بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تەکساس بە ٧٢ دۆلار و ٢٢ سەنت مامەڵەی پێوە کرا.
بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە ماوەی سێ هەفتەی رابردوودا بۆ بەرزترین ئاست کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی نەوت هەبوو.
بەڵام زریانی ئایدا کە رووی لە ئەمریکا کردووە کاریگەری لە کێڵگەكانی نهوت له کەنداوی مەکسیک کردووە و ئەمەش رێگرە لە دابەزینی زیاتری نرخی نەوت.
فەرمانگەی ژینگە و ئاسایشی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی ئەمریکا ئەوەی ئاشکرا کردووە کە لە ئێستادا سەدا ٢٨ی بەرهەمهێنانی نەوت و سەدا ٣٩ی بەرهەمهێنانی غازی سرووشتوی لە کەنداوی مەکسیک وەستێندراوە.