Sangar Hamad Azeez
06 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 07 تەمووز 2016
بەرزترین نرخی پلیتی یاری کۆتایی جامی جیهانی ٢٠١٨، کە بڕیارە لە وڵاتی رووسیا بەڕێوەبچێت هەزار و ١٠٠ دۆلار دەبێت.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی ناسراو بە فیفا، روونکردنەوەیەکی لەبارەی نرخی پلیتی یارییەکانی جامی جیهانی هەڵبژاردەکان بۆ ساڵی ٢٠١٨ دا.
بەگوێرەی روونکردنەوەکە، نرخی پلیتی یاریی کۆتایی جامی جیهانی ٢٠١٨ بریتی دەبێت لە هەزار و ١٠٠ دۆلار و بەم پێیەش ژمارەی پێوانەی یاری کۆتایی مۆندیالی ٢٠١٤ی بەرازیل دەشکێنێت کاتێک بەرزترین نرخ ٩٩٠ دۆلار بووە.
جێگەی ئاماژەیە پێشووتر نرخی پلیتی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیال لە نێوان ٩٠ بۆ ١٧٥ دۆلار بوو ، لە مۆندیالی ٢٠١٤ بەبڕی لە سەدا ١٦ باجی خرایەسەر و نرخەکە بووە ١٠٥ بۆ ٢١٠ دۆلار.
لە ئێستادا نرخی پلیتی یارییەکانی قۆناغی ١٦ لە نێوان ١١٥ بۆ ٢٤٥ دۆلار دەبێت و نرخی قۆناغی هەشت لە نێوان ١٧٥ بۆ ٣٦٥ دۆلار دەبێت.
هاوکات نرخی قۆناغی پێش کۆتایش لە نێوان ٢٨٥ بۆ ٧٥٠ دۆلار دەبێت ئەمە لەکاتێکدایە کە نرخی پلیتی یاری کۆتایی بریتی دەبێت لە ٧٥٠ بۆ ١١٠٠ دۆلار.