Abdullah Shukur
27 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2017
نیویۆرک
دامەزراوەی ئاستی بەھای پێدانی قەرزی نێودەوڵەتی Standard & Poor's نمرەی بەھای پارەی بیانی لە تورکیا بە ئاستی "BB" دیاریکرد و نمرەی پارەی ناوخۆی ئەو وڵاتەشی لە ئاستی "BB+" تۆمار کرد و ئاستی گشتی نمرەی تورکیاشی لە "جێگیر"ەوە بۆ "نێگەتیڤ" دابەزاند.
دامەزراوەی Standard & Poor's رایگەیاند کە ئابووری تورکیا لە چارەگی دووەمی ساڵی رابڕدوو، سەدا ١,٨ تەسکبووەتەوە. راشگەیەنرا کە لە ساڵی ٢٠١٦ پێشبینی ئەوە کرابوو کە ئابووری تورکیا سەدا ٢ گەشەی بكات و پێشبینی ئەوەش دەکرێ کە ئەمساڵ ئابووری تورکیا سەدا ٢،٤ گەشە بکات.
لەوەو پێش دامەزراوەی Standard & Poor's رایگەیاندبوو کە پێشبینی ئەوە دەکەن ئابووری تورکیا لە ساڵی ٢٠١٧ سەدا ٣،٤ گەشە بکات.