Belgin Yakışan Mutlu
25 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2021
ئیستانبوڵ - AA
دوای ئەوەی ئەم ھەفتەیە، بەھای دۆلار بەرامبەر لیرەی تورکی بە بەرزبوونەوە دەستی پێ کرد، بەھای یەک دۆلار بەرامبەربە ٩،٨٠ لیرەی تورکی مامەڵەی پێوە دەکرێت.
رۆژی ھەینی، بەھای دۆلار بەرامبەربە لیرەی تورکی رووی لە بەرزبوونەوە بوو، ھەمان رۆژ نرخەکەی بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ لە رۆژی پێشتردا سەدا ٠،٩ بەرزبووەوە و رۆژەکەی بە ٩،٦٠٢١ لیرە تەواو کرد.
ئەمڕۆش بەھای دۆلار بەرامبەربە لیرەی تورکی سەرلەنوێ بەردەوام بوو لە بەرزبوونەوە و دوای ئەوەی بەھاکەی گەیشتە ٩،٨٥٠٠ و گەیشتە لووتکە لە کاتژمێر ١٠:١٠ەوە بە بەراورد بە کاتی داخستن بەڕێژەی سەدا ٢،١ بەرزبووەوە و یەک دۆلار بەرامبەربە ٩،٨٠١٠ لیرە مامەڵەی پێوە کرا.
لە ھەمان کاتدا بەھای یورۆ بەڕێژەی سەدا ٢،١ بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەک یورۆ بەرامبەر ١١،٤١٤٠ لیرە بوو، پاوەندیش سەدا ٢،٢ بەھاکەی بەرزبووەوە و بە ١٣،٥٠١٠ لیرە فرۆشرا.