Ali Kemal Akan
25 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2023
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: ''ساڵی رابردوو هەناردە (ی پیشەسازی بەرگرییمان) گەیشتە چوار ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار. لە شەش مانگی یەکەمی ساڵدا، بە بڕی دوو ملیار و ٣٧٨ ملیۆن دۆلار هەناردەمان کردووە کە ژمارەیەکی پێوانەییە. ئامانجمان بۆ ساڵی ٢٠٢٣دا شەش ملیار دۆلارە. پشتیوان بەخوا لە کۆتایی ساڵدا هەناردەمان دەگەیەنین بەو ئامانجە، تەنانەت باوەڕم وایە بگەینە سەرو ئەو ژمارەیەش".
ئەردۆغان پەیامێکی ڤیدیۆیی ئاڕاستەی بەشداربووانی ١٦مین پێشانگای پیشەسازی بەرگریی IDEF'23 کرد کە لە ناوەندی کۆنگرە و پێشانگای TÜYAP لە ئیستانبوڵ بەڕێوەدەچێت.
سەرکۆماری تورکیا، هیوای خواست ١٦مین پێشانگای پیشەسازی بەرگریی IDEF'23 ببێتە مایەی خێر و، سوپاسی هەموو ئەو کەسانەی کرد کە هاوکار بوون لە رێکخستنی ئەم پێشانگایەدا کە لە ژێر چاودێری سەرۆکایەتی کۆماردا بەڕێوەدەچێت.
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان، لە پەیامەکەیدا باسی لەوە کرد کە ٨٥٠ پرۆژەی جیا لە پیشەسازی بەرگرییدا رەزامەندی لەسەر دراوە و بە وردی جێبەجێ دەکرێن.
گوتیشی ''ساڵی رابردوو هەناردە (ی پیشەسازی بەرگرییمان) گەیشتە چوار ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار. لە شەش مانگی یەکەمی ساڵدا، بە بڕی دوو ملیار و ٣٧٨ ملیۆن دۆلار هەناردەمان کردووە کە ژمارەیەکی پێوانەییە. ئامانجمان بۆ ساڵی ٢٠٢٣دا شەش ملیار دۆلارە".
هەروەها ئەردۆغان باسی لە رێککەوتنانە کرد کە لە بواری پیشەسازی بەرگرییدا لە سەردانەکەی بۆ کەنداو واژژویان کردووە و گوتی: "لە سەردانەکەی هەفتەی رابردووماندا بۆ کەنداو واژوومان لەسەر گەورەترین گرێبەستەکانی هەناردەکردنی بەرهەمەکانی پیشەسازیی بەرگری کرد لە مێژووی وڵاتەکەماندا. لەو باوەڕەداین IDEF 2023 نوێکاری دەبێت بۆ ئەم رێککەوتنانە''.