ئورفا .. چاندنی به‌رهه‌م له‌گه‌وره‌ترین زه‌ویوزاری كشتوكاڵی ده‌ستیپێكرد
له زه‌ویوزاره كشتوكاڵییه‌كانی جه‌یلانپنار كه سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی زه‌ویوزاره كشتوكاڵییه‌كانه له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و دارستانی توركیا، و گه‌وره‌ترین رووبه‌ری كشتوكاڵییه، ده‌ست به چاندنی به‌روبووم كرد.
Şanlıurfa
ئورفا - AA
له زه‌ویوزاره كشتوكاڵییه‌كانی جه‌یلانپنار كه سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی زه‌ویوزاره كشتوكاڵییه‌كانه له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و دارستانی توركیا، و گه‌وره‌ترین رووبه‌ری كشتوكاڵییه، ده‌ست به چاندنی به‌روبووم كرد.
هه‌ر له جۆ، گه‌نم، نیسكه‌وه، تا گه‌نمه‌شامی، فستق و گوڵه‌به‌ڕۆژه و چه‌ندین جۆری دیكه له به‌روبووم له زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان ده‌چێنرێن و به‌رهه‌مده‌هێنرێن.
له ئێستاشدا ده‌ست به چاندنی به‌روبوومی ئه‌مساڵ كراوه له زه‌ویوزاره‌كان.
له‌رێگه‌ی ٤٠ تراكتۆری چاندن كه له رووی ته‌كنه‌لۆژییه‌وه پێشكه‌وتوون، ٥٨٧ دێكار ده‌كرێته گه‌نم، پێنج هه‌زار و ٤٠٠ دێكار ده‌كرێته جۆ، چوار هه‌زار دێكار ده‌كرێته فاسۆلیا و ٥٨ هه‌زار دێكار ده‌كرێته نیسكی سوور، ده‌یان هه‌زار دێكاری دیكه به به‌روبوومی دیكه ده‌چێنرێن.
جێگری به‌رێوه‌به‌ری به‌رهه‌مهێنانی رووه‌كی، محه‌مه‌د ئاڵتیپارماك، له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد نزیكه‌ی دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستیان به چاندنی به‌روبوومه‌كانیان كردووه و تا ناوه‌ڕاستی مانگی كانوونی یه‌كه‌م له كاری چاندن به‌رده‌وام ده‌بن.
محه‌مه‌د ئاڵتیپارماك تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی ٣٠٠ كرێكار به دوو شه‌فت له ناوچه جۆراوجۆره‌كانی زه‌ویوزاره‌كاندا كارده‌كه‌ن و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه له كۆششێكدان كه ماوه‌ی دوو مانگ و نیو ده‌خایه‌نێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن