
- پلەی گەرمیی لە گوندی وێزێی سنووری پارێزگای هەولێر لە وەرزی هاویندا، نیوەی پلەی گەرمیی سەنتەری پارێزگاکەیە و لە وەرزی زستانیش بەفر تەواوی خانووەکان دادەپۆشێت. هەولێر - AA هێمن حوسێن ئەگەرچی لە زۆربەی پارێزگاکانی عێراق پلەی گەرمیی لە ٥٠ پلەی سیلیزی نزیک دەبێتەوە، بەڵام گوندی وێزێی ناوچەی باڵەکایەتی سەر بە قەزای چۆمانی پارێزگای هەولێر لە ناوەڕاستی هاویندا لە ٢٠ پلەی سیلیزی تێپەڕ ناکات و لە شەویشدا بۆ ١٥ پلە دادەبەزێت. گوندی وێزێ دەکەوێتە دامێنی چیای کۆدۆ و حەساری سەکران لە ڕۆژهەڵاتیشەوە هاوسنوورە لەگەڵ وڵاتی ئێران، شوێنەکە بە زنجیرەیەک چیا و سەوزایی دەور دراوە و خەڵکی گوندەکە لە چلەی هاوینیشدا، هیچ ئامێرێکی فێنککەرەوە بەکارناهێنن و زۆربەی ماڵەکانیش کانییەکی تیادایە و زۆرجار وەک ساردکەرەوە سوود لە کانیاوەکان دەبینن و میوە و خواردەمەنییەکانی پێ سارد دەکەن. - وێنەی مام عەبدوڵڵا ئەحمەد خەڵکی گوندەکە ( Ahsan Mohammed Ahmed Ahmed - ئاژانسی ئانادۆڵو )

- پلەی گەرمیی لە گوندی وێزێی سنووری پارێزگای هەولێر لە وەرزی هاویندا، نیوەی پلەی گەرمیی سەنتەری پارێزگاکەیە و لە وەرزی زستانیش بەفر تەواوی خانووەکان دادەپۆشێت. هەولێر - AA هێمن حوسێن ئەگەرچی لە زۆربەی پارێزگاکانی عێراق پلەی گەرمیی لە ٥٠ پلەی سیلیزی نزیک دەبێتەوە، بەڵام گوندی وێزێی ناوچەی باڵەکایەتی سەر بە قەزای چۆمانی پارێزگای هەولێر لە ناوەڕاستی هاویندا لە ٢٠ پلەی سیلیزی تێپەڕ ناکات و لە شەویشدا بۆ ١٥ پلە دادەبەزێت. گوندی وێزێ دەکەوێتە دامێنی چیای کۆدۆ و حەساری سەکران لە ڕۆژهەڵاتیشەوە هاوسنوورە لەگەڵ وڵاتی ئێران، شوێنەکە بە زنجیرەیەک چیا و سەوزایی دەور دراوە و خەڵکی گوندەکە لە چلەی هاوینیشدا، هیچ ئامێرێکی فێنککەرەوە بەکارناهێنن و زۆربەی ماڵەکانیش کانییەکی تیادایە و زۆرجار وەک ساردکەرەوە سوود لە کانیاوەکان دەبینن و میوە و خواردەمەنییەکانی پێ سارد دەکەن. - وێنەی حەفسەت عەلی (لای چەپ)، نەجیبە مستەفا (لای راست) ( Ahsan Mohammed Ahmed Ahmed - ئاژانسی ئانادۆڵو )