ئابووری

نرخی نەوت.. خاوی برێنت گەیشتە ٢٣،١٨ دۆلار

نرخی خاوی برێنت لە مامەڵەكانی ئەمڕۆ دووشەممەدا، دابەزینی تۆماركرد و هەر بەرمیلێكی بە ٢٣ دۆلار و ١٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

Mohammad Farid Mahmoud Abdullah  | 27.04.2020 - نوێکردنەوە : 27.04.2020
نرخی نەوت.. خاوی برێنت گەیشتە ٢٣،١٨ دۆلار

Istanbul

ئیستانبوڵ ــ AA

نرخی خاوی برێنت لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ دووشەممەدا، دابەزینی تۆمارکرد و ھەر بەرمیلێکی بە ٢٣ دۆلار و ١٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن کە لەئێستادا، نەوتی زیاتر خراوەتە بازاڕەکانەوە کە ئەوەیش کاریگەری ھەبووە لەسەر دابەزینی نرخی خاوی برێنت.

رۆژی ھەینی، نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکاندا بەڕێژەی سێ لەسەدا بەرزبوونەوەی تۆمار کرد دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ فەرمانی دا بە ھێزی دەریایی وڵاتەکەی لەوەی ئەگەر لەلایەن کەشتییە جەنگییەکانی ئێران-ەوە گێچەڵیان پێکرا لێیان بدەن.

لە کاتژمێر ٠٧:٠١، نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا، بەڕێژەی ٤,٠٧ لەسەدا دابەزینی تۆمار کرد و ھەر بەرمیلێکی بە ٢٣ دۆلار و ١٨ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ھاوکات نرخی یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس، بەڕێژەی ١,٩٣ لەسەدا رووی لە دابەزینی کرد و گەیشتە ١٥ دۆلار.

لە ١٢ی ئەم مانگەدا، ئۆپێک و بەرھەمھێنەرانی سەربەخۆ لەسەر کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنان بە قەبارەی١٠ ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا رێککەوتوون.

لە چوارچێوەی رێککەوتنەکەدا کە لەسەرەتای مانگی داھاتوو دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە، وڵاتانی ئۆپێک نۆ ملیۆن و ٧٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەم دەکەنەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın