چیاكانی مونزور كوێستانه‌كانی و گۆمه‌كانی ئاره‌زوومه‌ندانی سروشت بۆ خۆیان راده‌كێشن
چیاكانی مونزور له سنووری قەزای ئۆڤاجك سه‌ربه پارێزگای دێرسم، به‌هۆی كوێستانی بێهاوتا له جوانی و گۆمه‌كانی كه له ئاوی به‌فراو دروستبوون، سه‌رنجی ئاره‌زوومه‌ندانی سروشت ده‌كات.
Tunceli
دێرسم - AA
چیاكانی مونزور له سنووری قەزای ئۆڤاجك سه‌ربه پارێزگای دێرسم، به‌هۆی كوێستانی بێهاوتا له جوانی و گۆمه‌كانی كه له ئاوی به‌فراو دروستبوون، سه‌رنجی ئاره‌زوومه‌ندانی سروشت ده‌كات.
شارۆچكه‌ی ئۆڤاجك كه له به‌رزایی هەزار و ٥٠٠ مه‌تر له ئاستی ده‌ریاوه‌یه، هه‌ریه‌ك له پاركی نیشتمانیی دۆڵی مونزور، چاوگه‌كانی مونزور، تاڤگه‌كانی كركمهردیڤهن، دۆڵی مه‌رجان و جۆگه‌ی حه‌رامی له‌خۆده‌گرێت، هه‌ر وه‌رزه و به جۆرێك له جوانی سه‌رنجی ئه‌و كه‌سانه راده‌كێشێت كه سه‌ردانی ده‌كه‌ن.
شارۆچكه‌كه كه به‌هۆی كولتوور، مێژوو و سروشته‌كه‌یه‌وه به‌ناوبانگه، له‌گه‌ڵ توانه‌وه‌ی به‌فری سه‌ر چیاكانی مونزور كه سێ هه‌زار مه‌تر له ئاستی ده‌ریاوه به‌رزن، كوێستانه‌كانی سه‌وز بوون و گۆمه‌كان له به‌فراوی سه‌ر چیاكانه‌وه دروستبوون له رۆژانی وەرزی هاویندا له ته‌ماشاكردنیان تێرنابیت.
كوێستانه‌كان و گۆمه‌كان كه دیمه‌نێكی دڵڕفێنیان هه‌یه و ده‌وریان به چیای به‌رز گیراوه له رۆژانی هه‌فته و له رۆژانی كۆتایی هه‌فته‌شدا، بوونه‌ته جێگه‌ی بایه‌خی ئاره‌زوومه‌ندانی سروشت.
سه‌ردانیكه‌ران و ئاره‌زوومه‌ندانی سروشت به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به كوێستانه‌كان و گۆمه له به‌فراو دروستبووه‌كان، دوای ماوه‌یه‌كی درێژ له‌ڕێگه رۆیشتن له‌ڕێگای سه‌خت و به‌فراویی كه له دۆڵی كركمهردیڤهن ده‌ستی پێ ده‌كه‌ن، به‌هه‌ریه‌ك له كوێستانه‌كانی ته‌نگ، سۆر، حه‌سه‌ن، كۆرموسكان، كۆرتهرهس و كهپیر ده‌گه‌ڕێن.
له‌گه‌ڵ خۆرئاوابووندا سه‌ردانیكه‌ران و ئاره‌زوومه‌ندانی سروشت، دوای به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش، كۆتایی به گه‌شته‌كه‌یان له سروشتدا ده‌هێنن.
یه‌كێك له ئاره‌زوومه‌ندانی سروشت، یونس ئه‌رۆغڵو له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئۆڤاجك له‌ڕووی جوانییه‌كانی سروشته‌وه، زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده.
یونس ئه‌رۆغڵو تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌یش کە له رۆژانی وەرزی هاویندا گه‌شت بۆ چیاكانی مونزور ئه‌نجام ده‌ده‌ن و رایگه‌یاند "ئه‌م چیایانه، گۆمانه و كوێستانانه، به‌درێژایی هاوین زۆر دڵڕفێن ده‌بن. ئێمه‌ش هه‌موو ساڵێك له‌گه‌ڵ توانه‌وه‌ی به‌فردا، دێینه ئێره بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر چیاكاندا هه‌ڵگه‌ڕێین. گۆمه‌كان و كوێستانه‌كان ده‌گه‌ڕێین و كاتێکی خۆش له‌و سروشته سه‌وزه‌دا به‌سه‌رده‌به‌ین. به هه‌مووان ده‌ڵێم بێنه ئێره و جوانیی ئه‌م چیایانه ببینن".