هەوالي كۆمپانیەکان
ئۆتۆمبێلی بەرهەمهێنراوی تورکیا تۆگ لە قوتابخانەی نێودەوڵەتی مەعاریف لە ھەولێر ناسێندرا
ئۆتۆمبێلەکە دروستکراوی وڵاتی تورکیایە و لە یادی ١٠٠ ساڵەی دامەزراندنی کۆماری تورکیا نمایشکرا و تا ئێستا لەسەر ئاستی ناوەخۆ و دەرەوەشدا پێشوازییەکی باشی لێکراوە و ئۆتۆمبێلدۆستان بە پەرۆشن بۆ بەدەستهێنانی ئۆتۆمبێلی تۆگ.
تێسلا ئەمساڵ بۆ شەشەمین جار داشکاندنی لە نرخی ئۆتۆمبێلە کارەبایییەکانیدا کرد
تێسلا بە بڕی سێ هەزار دۆلار داشکاندن لە نرخی جۆری "Model Y" کە زۆرترین فرۆشی هەیە لە بازاڕەکانی ئەمریکا و بە بڕی دوو هەزار دۆلاریش داشکاندن لە نرخی "Model 3"دا کراوە.
ئیڵۆن ماسک بانگەشەی ئەوەی کرد کە حکوومەتی ئەمریکا دەسەڵاتی تەواوی گەیشتن بە نامەکانی بەکارهێنەرانی تویتەر هەیە
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تویتەر، ئیڵۆن ماسک بانگەشەی ئەوەی کرد کە حکوومەتی ئەمریکا مافی بە تەواوەتی گەیشتن بە نامە راستەوخۆکانی بەکارهێنەرانی تویتەر هەیە و گوتی کاتێک ئەوەی زانیوە زۆر توڕە بووە.