Tolga Akbaba, Zahir Sofuoğlu
05 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 05 نیسان 2026
تاران ــ AA
گوتەبێژی بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا سەربە سوپای پاسداران، ئیبراھیم زولفەقاری ڕايگهياند كه هێزهكاني وڵاتهكهي، دوو فڕۆکەی گواستنەوەی ئەمریکیيان لە جۆری C-130 تێکشکاندووه.
ئیبراھیم زولفەقاری له ڕاگهياندراوێكدا ئاماژهى بهوهداوه كه له مياني ههوڵهكانى ئهمريكا بۆ ڕزگاركردنى دوو فڕۆكهوانهكهي ناو فڕۆکەی (F-15E)، دوو فڕۆکەی گواستنەوەی ئەمریکیان لە جۆری C-130 تێکشکاندووه.
پێشتر سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕزگارکردنی دووەم فڕۆکەوانی ناو فڕۆکە (F-15E) ڕاگەیاندبوو کە ڕۆژی ھەینی ڕابردوو لە ئێران کەوتەخوارەوە.
ڕۆژی ھەینی ڕابردوو سوپای ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کە فڕۆکەیەکی (F-15E) ھێزەکانیان بە دوو فڕۆکەوانەوە لە ئێران کەوتووەتەخوارەوە.