گۆگڵ بە هونەری کارتۆنی پیرۆزبایی ساڵی نوێی کرد
ماڵپەڕی گۆگڵ لەڕێی گۆڕینی لۆگۆکەیەوە پێشوازی هاتنی ساڵی نوێی لە بەکارهێنەرانی کرد.
Istanbul
ئیستانبوڵ- AA
ماڵپەڕی گۆگڵ لەڕێی گۆڕینی لۆگۆکەیەوە پێشوازی هاتنی ساڵی نوێی لە بەکارهێنەرانی کرد.
ئەوەی جێگای سەرنجە لۆگۆی ئەمساڵی گۆگڵ بە شێوەی هونەرە کارتۆنییەکان دیزاین کراوە.
لەسەر لۆگۆکە وێنەی خانوو، درەخت و باڵندە هەیە و ئەگەر بەکارهێنەر لەسەر هەر کامێکیان کرتە بکات، هەواڵ و زانیارییەکانی تایبەت بە یەکەم رۆژی ساڵی ٢٠٢١ی بۆ دەکرێتەوە.
ئەم شێوازە لە دیزاین بە "دۆدڵ" ناسراوە و تایبەتە بە دیزاین کردنی پشوو و رۆژە گرنگەکان و کەسایەتی و رووداوە نێودەوڵەتییەکان.