Rewa Mahmut Hasan
15 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2016
سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو رایگەیاند: "تورکیا بۆ پاراستنی خۆی تەواوی رێکارەکان دەگرێتە بەر، هیچ وڵاتێک بەقەد تورکیا کاریگەری سووریای بەسەرەوە نییە. بۆیە بۆ پاراستینی ئاسایشی وەڵاتەکەمان هیچ دوو دڵی ناکەین".
ناوبراو گوتی: "لە ئێستادا چەکدارانی یەپەگە لە چواردەوری عەزاز دوورخراونەتەوە. ئەگەر لە عەزاز نزیک ببنەوە رووبەڕووی توندترین کاردانەوە دەبن. رێگە نادەین عەزاز بکەوێت. دەبێت تەواوی دنیا ئەمە بەباشی بزانن ، هه‌ڵوێستی توركیا وه‌ك له‌كۆنیشدا بینراوه نه‌گۆڕاوه به‌رانبه‌ر هه‌وڵه‌كانیان بۆ له‌ناوبردنی هێزه میانڕه‌وه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا و داخستنی رێڕه‌وی حه‌له‌ب-توركیا به یه‌په‌گه و په‌ڕینه‌وه بۆ رۆژهه‌ڵاتی عەزاز و هه‌وڵی یه‌كگرتن له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه ئه‌گه‌ر له كۆبانێوه بێن. نابێت یه‌په‌گه بپه‌ڕێته‌وه رۆژئاوای فورات و نابێت بچێته رۆژئاوای عەزاز واته رۆژئاوای عه‌فرین".