Barış Gündoğan
27 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 28 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە - AA
لە تورکیا، لە ٢٤کاتژمێری رابردوودا، ١٠١ ھەزار و ١١٩ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەنجامدراوە، دەرەنجام ھەزار و ٤٦٧ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.
بەپێی ئەو داتایانەی کە لە ماڵپەری فەرمی وەزارەتی تەندروستی تورکیا بڵاوکراوەتەوە لەبارەی ئاماری رۆژانەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەو وڵاتە، لە ٢٤کاتژمێری رابردوودا، ١٠١ ھەزار و ١١٩ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەنجامدراوە، دەرەنجام ھەزار و ٤٦٧ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.
بەپێی داتاکان، لە هەمان ماوەدا، ٦٨ کەسی دیکە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانی لەدەستداوە، و کۆی ژمارەی ئەو نەخۆشانەی کە دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە گەیشتە ھەزار و ٥٨٣ کەس.
هاوکات بە چاکبوونەوەی ھەزار و ١١٦ نەخۆشی دیکە، کۆی گشتی ئەو نەخۆشانەی دوای چارەسەری پزیشکی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، گەیشتە ٢٧٥ ھەزار و ٦٣٠ کەس.
لەلای خۆیەوە وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا لە تویتەر نووسیوویەتی: "لە دوای ماوەیەکی زۆر، ژمارەی ئەو نەخۆشانەی کە دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە کەمبووەوە. ئەمڕۆ ھەزار و ٥٨٢ نەخۆشی قورسمان ھەیە. ژمارەی ئەوانەی کە تووشی ھەڵئاوسانی سییەکان بوون لە کەمبوونەوە دایە".