شڕنەخ
کچێکی مەسیحی دانیشتووی وڵاتی فینلەندا بە ناوی ھەلەنا کارۆلینا تەمەن ٢١ساڵان بۆ ئەوەی لەگەڵ کوڕە کوردێکی خەڵکی شاری جزیر لەپارێزگای شرنەخ، ژیانی ھاوسەری پێکبێنێ بوو بە موسڵمان.
کوڕە کوردەکە ناوی مەحفوز ئاداکە لە فینلەندا شۆفێری گواستنەوەی پیتزا بووە، دوو ساڵ پێش لەگەڵ ھەلەنا کە ئەندازیاری کشتوکاڵە یەکتریان ناسیوە و دوای ماوەیەکی کورت عاشقی یەکتربوون.
دوای ماوەیەک لە عاشق بوونیان مەحفوز گەڕاوەتەوە جزیر و لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندیی نێوانیان درێژەیان ھەبووە دواتر بڕیاریانداوە ژیانی ھاوسەرێتی پێکبێنن.
مەحفوز مەرجی ئەوەی داناوە کە دەبێ ھەلەنا ببێ بە موسڵمان. ھەلەنایش بە ھۆی خۆشەویستی زۆری بۆ مەحفوز بەبێ بیرکردنەوە مەرجەکەی قەبوڵکردووەو بووەتە موسڵمان.
ھەلەنا دوای موسڵمان بوونی سەردانی شاری جزیری کردو لەگەڵ ماڵباتی مەحفوزدا ئاشنا بوو. دوای چەند رۆژ ھەلەنا سەردانی بەرٍِێوەبەری کاروباری ئاینی ناوچەکەی کردووە و پێیراگەیاندووە دەمەوێ ببم بە موسڵمان و دواتر لە مەراسمێکدا ھەلەنا بە رەسمی دەبێ بە موسڵمان.