ژيان

پرۆژه‌ی به‌های فه‌رموده‌كانی پێغەمبەر محەمەد (د.خ)

Ahsan Mohammed Ahmed Ahmed  | 04.09.2019 - نوێکردنەوە : 05.09.2019
پرۆژه‌ی به‌های فه‌رموده‌كانی پێغەمبەر محەمەد (د.خ)

Arbil

سلێمانی - AA

لە سەرتاسەری ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان پڕۆژەی بەھای فەرموودە کە تایبەتە بە خزمەتکردنی فەرموودە شیرینەکانی پێغەمبەر محەمەد (د.خ)، راگەیەندراوە.

پرۆژەکە، پرۆژەیەکی بێ بەرامبەر و لە لایەن سەدان کوڕ و کچ لە شارە جیاوازەکانی ھەرێمی کوردستان سەرپەرشتی دەکرێت بۆ لەبەرکردن و ئاشناکردنی فەرموودەکانی پێغەمبەری ئیسلام بە ھەموو تۆیژەکانی کۆمەڵگا. لەم پرۆژەیەدا کە چوار قۆناغی لەخۆگرتووە نزیکەی ٢٥ ھەزار فێرخواز بەشدارییان تیایدا کردووە.

بەڕیۆبەری راگەیاندنی پرۆژەکە، باوەڕ حسێن محەمەد لە لێدوانیکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لە پرۆژەکە کرد و گوتی: "پڕۆژەی بەھای فەرموودە، پڕۆژەیەکی تایبەتە بە خزمەتکردنی فەرموودە شیرینەکانی سەروەرمان محەمەد (د.خ) و زیاتر ناساندنی گوفتار و ئاکاری پێغەمبەر محەمەد (د.خ) بە موسڵمانانی ئازیز بۆ ئەوەی بتوانین شوێنکەوتەی راستەقینەی ئەو ناودارە بین، یەکێک لە کارەکانی پڕۆژەکە بریتی بوو لە راگەیاندنی پێشبڕکێیەک لە سەرتاسەری کوردستان، ئەویش پێشبڕکێی لەبەرکردنی فەرموودەی محەمەد (د.خ)ە، سوپاس بۆ خوا تا ئێستا چوار قۆناغی بەسەرکەوتوویی تێپەڕیوە، خۆشبەختانە کەسانێکی زۆر سوودیان لەم پڕۆژەیە بینیوە، بەھیوای ئەوەی خزمەتێکی بچووکی سەرداری مرۆڤایەتی محەمەد (د.خ) و ئەو رێبازە پاکەمان کردبێت".

سەبارەت بە وردەکاریی قۆناغەکانی پڕۆژەکەش گوتی: "قۆناغی یەکەم پێشبڕکێی لەبەرکردنی ٢٣٠ فەرموودە بوو کە تیایدا زیاتر لە دوو هەزار کەس بەشداری کرد، ٧٥٠ کەسیش بەشداری تاقیکردنەوەکانیان کرد. قۆناغی دووەم پێشبڕکێی لەبەرکردنی ٢٠٠ فەرموودە بوو کە تیایدا زیاتر لە پێنج هەزار کەس بەشداری کرد و هەزار و ٥٠٠ کەس بەشداری تاقیکردنەوەکانیان کرد. قۆناغی سێیەم پێشبڕکێی لەبەرکردنی ٢٠٠ فەرموودە بوو کە تیایدا زیاتر لە ‌حەوت هەزار کەس بەشداری کرد و دوو هەزار و ٢٠٠ کەس بەشداری تاقیکردنەوەکانیان کرد. قۆناغی چوارەمیش پێشبڕکێی لەبەرکردنی ٥٠ فەرموودە بوو کە ئەم قۆناغە تایبەت بوو بەمنداڵان و تیایدا زیاتر لە یازدە هەزار منداڵ بەشداری کرد و ‌حەوت هەزار منداڵ بەشداری تاقیکردنەوەکانیان کرد، ھەروەھا ئەم پڕۆژەیە بەردەوام دەبێت".

باوەڕ حسێن محەمەد سەبارەت بە قۆناغی چوارەم گوتی: "ئەم قۆناغەیش تایبەت بوو بەمنداڵان، مەرجی بەشداریکردن بریتی بوو لەوەی کە تەمەن خوار ١٧ ساڵ بێت و لە سەرتاسەری کوردستان پڕۆژەکە راگەیەنرا لە شێوەی پێشبڕکێ بوو، کۆمەڵێک خەڵاتی گرانبەھا دانرا و لە زۆرینەی قەزا و ناحیەکانی کوردستان نوێنەری ھەبوو، سەرەتا کتێبەکە بەسەر بەشداربوواندا دابەش کرا بەنرخێکی زۆر کەم، دواتر لە ٣٠ـ٨ـ٢٠١٩ لە سەرتاسەری کوردستان لە زیاتر لە ٧٠ ھۆڵ تاقیکردنەوەکان ئەنجامدران".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın