Bayram Altuğ
09 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2019
جنێڤ - AA
كۆمیسه‌ری باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، میشێل باشیلێت هۆشداریدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه گۆڕانكارییەکانی ئاووهه‌وا بووه‌ته مه‌ترسییه‌كی جیهانیی له‌باره‌ی مافه‌كانی مرۆڤ.
میشێل باشیلێت له میانی كردنه‌وه‌ی ٤٢هه‌مین دانیشتنەکانی ئه‌نجوومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤ كه له نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لە شاری جنێڤ ده‌ستیپێكرد گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و به‌شێكی گرنگیی گوتاره‌كه‌ی ته‌رخانكرد بۆ گۆڕانكارییەکانی ئاووهه‌وا و گوتی:
''ئه‌وه راستییه‌كه كه گۆڕانكارییەکانی ئاووهه‌وا كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌یه‌كی جیهان ده‌بێت''.
كۆمیسه‌ری باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ هۆشداری ئه‌وه‌شیدا کە ئاستی ئه‌و گه‌رمبوونه‌ی گۆی زه‌وی كه پێشبینی ده‌كرێت، كاره‌ساتی مرۆیی لێبكه‌وێته‌وه.
میشێل باشیلێت جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه له‌ئێستادا ره‌وشی له‌ناكاوی ئاووهه‌وا به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیوه، ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی پێیوایه له ساڵانی ٢٠٣٠-٢٠٥٠دا گۆڕانكاری ئاووهه‌وا ببێته هۆی مردنی ٢٥٠ هه‌زار كه‌س.
كۆمیسه‌ری باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، میشێل باشیلێت جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه گۆڕانكارییەکانی ئاووهه‌وا مافه‌كانی مرۆڤ، گه‌شه‌سه‌ندن و ئاشتیی تێكداوه و گوتی: ''جیهان هه‌رگیز له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی به‌دی نه‌كرد بۆ مافه‌كانی مرۆڤ. ئه‌وه ره‌وشێك نییه هیچ وڵاتێك، رێكخراو و دامه‌زراوه‌یه‌ك و سیاسه‌تمه‌دارێك پشتگوێی بخات''.
هاوكات میشێل باشیلێت بانگه‌وازی كرد بۆ به‌شداریکردنی زیاتر له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گۆڕانكارییەکانی ئاووهه‌وا.
- ''منداڵانی كۆچبه‌ری سنووری ئه‌مریكا-مه‌كسیك''
كۆمیسه‌ری باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، میشێل باشیلێت له به‌شێكی دیكه‌ی گوتاره‌كه‌یدا باسی له‌وه كرد كه ٣٥ هه‌زار په‌نابه‌ر كه ئه‌مساڵ تا ئه‌م كاته گه‌یشتوونه‌ته سنووری ئه‌مریكا-مه‌كسیك گه‌رێندراونه‌ته‌وه به‌ری مه‌كسیك و ئه‌و كه‌سانه چاوه‌ڕوانن په‌نا بدرێن، هاوكات نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی له‌باره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی منداڵانی كۆچبه‌ر له‌سه‌ر سنوور.
میشێل باشیلێت باسی له ده‌ستوه‌ردانی پۆلیس كرد له خۆپیشاندانه‌كانی رووسیا كه پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانی شاره‌وانی له‌و وڵاته سازكرا و داوای كرد لێكۆڵینه‌وه بكرێت له‌و بانگه‌شانه‌ی باس له به‌كارهێنانی هێزی له راده‌به‌ده‌ری پۆلیس ده‌كه‌ن له‌و خۆپیشاندانانه‌دا.
كۆمیسه‌ری باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له مانگه‌كانی تهمووز و ئابدا له رووسیا زیاتر له دوو هه‌زار و ٥٠٠ خۆپیشانده‌ر ده‌ستگیركراون و تا ئێستا پێنج كه‌س سزای به‌ندکردنیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه و ئه‌وانی دیكه‌ش له چاوه‌ڕوانی سزادان.
یه‌كه‌م رۆژی ٤٢هه‌مین دانیشتنەکانی ئه‌نجوومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤ به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و راپۆرتانه درێژه‌ی ده‌بێت كه له‌باره‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له وڵاته جیاوازه‌كان ئاماده كراوه.
له‌و دانیشتنه‌دا كه تا ٢٧ی ئهیلوول به‌رده‌وام ده‌بێت چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كێشه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ له یه‌مه‌ن و میانمار به شێوه‌یه‌كی گشتگیر تاوتوێ بكرێت.