هۆشداری درا له به‌ستن و زوقم گرتن له چوار پارێزگای توركیا
- هۆشداری درا له به‌ستن و زوقم گرتن له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی وان، به‌دلیس،مووش و هه‌كاری.
Van
وان – AA
هۆشداری درا له به‌ستن و زوقم گرتن له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی وان، به‌دلیس، مووش و هه‌كاری.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی ناوچه‌كه پێشبینی ده‌كات ئاسمانی ناوچه‌كه به گشتی نیمچه هه‌وراوی بێت و له چه‌ند شوێنێكیش ته‌مومژ و زوقم گرتن روو بدات و پله‌كانی گه‌رمایش به‌پێی وه‌رزه‌كه ئاسایی بێت.
بایه‌كیش له رۆژهه‌ڵات و باكووره‌وه هه‌ڵ بكات و بگاته ئاستی تونده‌بای مامناوه‌ند و خێراییه‌كه‌یشی له ده‌ریاچه‌ی وان بگاته ١٠ بۆ ٣٠ كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا
پێشبینی ده‌كرێت کە به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له رۆژدا به‌م جۆره بن: مووش ١، وان و هه‌كاری و به‌دلیس'یش ٦ پله.