هه‌ولێر
سه‌ر له‌ئێواره تا دره‌نگانی شه‌و، زۆرێك له شه‌قام و رێگا گشتییه‌كانی شاری هه‌ولێر، پڕ بوون لە خەڵک و منداڵان یاریی و کەرەستەی پێشوازیی لە ساڵی تازەیان بە دەستەوە گرتبوو.
هەر هەولێرییەکان نەبوون کە چوبوونە سەر شەقامەکانی ئەو شارە، بەڵکو لە ناوچه‌كانی دیکەی كوردستان و عەرەبەکانی خواروو و ناوەڕاستی عێراق، لەگەڵ خەڵکی وڵاتانی ئێران، توركیا، ئەوروپاییەکان بەشداریی ئاهەنگە پەرش و بڵاوەکانیان کرد.
له چه‌ند لایه‌ك ئاهه‌نگی خێزانیی و ئاهه‌نگی گشتی بەڕێوەچوون، له شارۆچكه‌ی عهینكاوەی مەسیحی نشین، ئاهه‌نگی خێزانیی و له به‌رده‌م پاركی شاندهریش ئاهه‌نگێكی هونه‌ریی و موزیك به به‌شداری چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی كورد و عه‌ره‌ب تا دره‌نگانی شه‌و، به‌ڕێوه‌چوون.
هه‌ڤاڵ محه‌مه‌د، گەنجێکی هەولێرییە له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی بۆ به سه‌ربردنی كاتێكی خۆش، هاتبوونه ده‌ره‌وه.گوتی: "هه‌مووان به تامهزرۆییەوه چاوه‌ڕێی ساڵی تازەین، ئاواتەخوازین ساڵی خۆش به‌ختی و به‌دیهێنانی ئاواته‌كانی گه‌لی كورد بێ. هیوادارم ئه‌و ناخۆشیانه‌ی له ساڵی رابردوو بینیمان به‌تایبه‌تی ته‌قینه‌وه‌كانی هه‌ولێر دووباره نه‌بنه‌وه."
لە شه‌وی سه‌ری ساڵدا له هه‌ولێر، خاڵی جیاواز ئه‌وه‌بوو خێزان و ئافره‌تانیش زۆر هاتبوونه ده‌ره‌وه.
دوای لێدانی زه‌نگی هاتنی سه‌ری ساڵی نوێ، رائید كاروان عه‌بدولكه‌ریم گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "خۆشبه‌ختانه به‌پێی ئه‌و پلانه ئه‌منییه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی په‌یوه‌ندیدار دامان ڕشتبوو، شه‌وی سه‌ری ساڵ له هه‌ولێر بێ روودانی كێشه‌و ئاڵۆزیی كۆتایی هات."