حكومەت و کرێکاران له هه‌رێمی كوردستان دەڵێن، یاساکانی پاراستنی مافی کرێکاران کاری پێناکرێ.
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی رایدەگەیەنێ: ساڵی پار، خاوەنی ١٦٠ پرۆژەی ئاواکارییان داوەتە دادگا لەبەر ئەوەی لەسوەر پرۆژەکانیان، رەچاوی پاراستنی ماف و گیانی کرێکاران نەکراوە.
ئەمڕۆ شه‌ممه 18ی كانوونی دووه‌م، له هۆتێل چوارچرای شاری هه‌ولێر، رێكخراوی (دادیاری یاسایی) كۆنفرانسێكی بۆ گەشەسەندنی رۆشنبیریی یاسایی سەبارەت بە مافی كرێكاران سازكرد.
راسپێر رزگار، ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری رێكخراوه‌كه گوتی:" ئێستا ره‌وشی كرێكاران باشه، به‌ڵام هه‌ندێ ماف هه‌یه جێبه‌جێ نه‌كراوه، ئه‌ویش پێویستی به هیممه‌تی هه‌موو لایه‌ك هه‌یه."