Rawan Subhi Obaidullah
20 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 21 تشرینی دووەم 2022
دهۆك –AA
بڕیارە سەرەتای مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ بە پشتیوانیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، نۆیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلم لە شارى دهۆک بەڕێوە بچێت كه ئه‌م ساڵ پۆسته‌رى فێستیڤاڵەکە گوزارشت له پرسی ئاوارەبوون و كۆچبه‌رى ده‌كات، بۆيه رۆژانه به‌شێكى فيلمه‌كان له ناو هۆڵێکی کەمپی دومیزی پەنابەرانی سووری نمايش ده‌كرێت.
ئەمڕۆ به‌رێوه‌به‌رى هونه‌رى نۆیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلم لە دهۆک، شه‌وكه‌ت ئه‌مين كۆركى له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانییدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه نزيكه‌ى هه‌شت مانگه خۆيان ئاماده ده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی ئەم فیستیڤاڵە و رایگەیاند: "٥٧٠ فیلم بۆ فێستیڤاڵهکە هاتوون، له‌م ژماره‌يه ٩٨ فيلم ده‌ستنيشانكراون بۆ ئه‌وه‌ى له رۆژانى فێستيڤاڵدا نمايش بكرێن، كه ٥١یان فيلمی بيانيین و ٤٧یان فيلمی كوردين، به‌ڵام ته‌نیا كێبركێ له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ى خه‌ڵاته‌كان بۆ ٥٥ فیلم ده‌بێت، كه ئه‌وانیش ٢٧ فیلمى كوردى و ٢٨ فیلمى وڵاته بیانییه‌كانن".
ساڵانە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلم لە دهۆک چه‌ندين سينه‌ماكارى كورد لەگەڵ سینەماکارانی جیهان لە شاری دهۆک کۆدەکاتەوە و دەیان فیلمی کوردی و جیهانی تێیدا نیشاندەدرێن و بووەتە پردێک لەنێوان سینەماکارانی کورد و جیهان، پۆسته‌رى ئه‌م ساڵى فێستيڤاڵ گوزارشت له كۆچبه‌رى و ئاوارەبوون ده‌كات سيماى كه‌سێك نيشان ده‌دات كه دەستی دوو منداڵی گرتووە و له بهرامبهريشيان تەلبەندێک دەبیندرێ کە ئاماژەیە بۆ بوونی به‌ربه‌ستێك لەبەردەم ئه‌و كه‌سانه‌ى کە به زۆره‌ملێ له ماڵ و حاڵيان ده‌ركراون و ئێستا به شوێن جێگايهكدا وێڵن تا بیکەن بە ماڵی خۆیان.
به‌رێوه‌به‌رى هونه‌رى خولی نۆیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلم لە دهۆک ئاماژه به فیلمى كردنه‌وه‌ى فێستيڤاڵ ( OPINING) كرد و گوتى: "فيلمى ( بيكا بارانێ) هى ده‌رهێنه‌ر حوسێن حه‌سه‌ن ده‌بێت و ئه‌م ساڵيش بێجگه له هۆڵه سينهماكانى دهۆك مۆل و هۆڵى كۆنفرانسه‌كانى زانكۆى دهۆك، له هۆڵى دوميزیش فيلمه‌كان نمايش ده‌كرێن چونكه مژارى ئه‌م جاره په‌نابه‌رى و ئاوارهيیە".
بڕیارە لە رێکەوتی ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، نۆیەمین فێستیڤاڵی فیلم لە دهۆک دەست پێ‌بکات و تا رێکەوتی ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ بەردەوام دەبێت و له رۆژانى کۆتاییدا چه‌ندين خه‌ڵات پێشكه‌شى فيلمه براوه‌كان ده‌كرێن وه‌كو ( باش‌ترين به‌ڵگه فيلمى نێوده‌وڵه‌تى، خه‌ڵاتى دادوه‌ران بۆ باش‌ترين كورته فيلم، خه‌ڵاتى يه‌ڵماز گونه‌ى بۆ باش‌ترين فيلمى درێژى نێوده‌وڵه‌تى، خه‌ڵاتى باش‌ترين سيناريۆ، خه‌ڵاتى باش‌ترين ده‌رهێنه‌ر، خه‌ڵاتى باش‌ترين فيلمى كوردى، خه‌ڵاتى باش‌ترين به‌ڵگه فيلمى كوردى، خه‌ڵاتى باش‌ترين ئه‌كته‌رى كچ، خه‌ڵاتى باش‌ترين ئه‌كته‌رى كوڕ.
لەوە پێش هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆك بە ٩٤ فیلم نمايشكرابوو کە ٤٥ فیلمی کوردی و ٤٩ فیلمی بیانی بوون، لە رۆژانی ١٥ تا ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە هۆڵی "کۆنگرە"ی زانکۆی دهۆک، هەروەها لە هۆڵە سینەماییەکانی ناوەندی "مازی مۆڵ" لە شاری دهۆک ئه‌نجام درابوو.