جنێڤ
گوتەبێژی کۆمیساریی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان ئادریان ئێدواردس لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا له‌باره‌ی ئاڵۆزییه‌كانی عێراق گوتی: "بەھۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی پارێزگای ئەنبارەوە کە ئەمساڵ دەستیان پێکردووە، ژمارەیەکی زۆری خەڵکی ناوچەکە ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ ھێشتووە. حکومەتی عێراق مانگی کانوونی دووەم رایگەیاندبوو کە ژمارەی ئەو کەسانە بە ھۆی شەڕ و ئاژاوەکانەوە ئاوارە بوونە ٤٣٤ ھەزار کەسە، بەڵام بەھۆی کێشە و گرفتی ئەمنییەوە حکومەت نەیتوانیوە مانگی رابردوو ژمارەی ئەو کەسانەی ئاوارە بوونە تۆمار بکا."
ئێدواردس هه‌روه‌ها گوتی: "ژمارەی ئەو کەسانەی ئەمساڵ ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ ھێشتووە ٤٨٠ ھەزار کەسە. تەنیا لە پارێزگای ئەنبار زیاتر لە ٣٠٠ ھەزار کەس ئاوارە بوونه. بەشێکی زۆری ئەو خەڵکە لە قوتابخانەکانی ناوچەکە و بەشێکی دیکەیان لە شارەکانی وەکو سەلاحەدین، ھەولێر، کەرکوک و سلێمانی نیشته‌جێ بوون. بەشێکی زۆری ئەوانەی ئاوارە بوونە لە چینی ھەژارن، بۆیە دابینکردنی شوێنی مانەوە و پێداویستی ژیانی رۆژانەیان زۆر زەحمەتە و پێویستییان بە ھاوکاری بەپەلە ھەیە."
گوته‌بێژی كۆمیساریی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له به‌رده‌وامی قسه‌كانیدا گوتی: "بە ھۆی ئه‌وه‌ی كه رۆژ دوای رۆژ ره‌وشی ئه‌منی له ئه‌نبار ئاڵۆزتر ده‌بێ، بۆیه گەیاندنی ھاوکاری مرۆیی بۆ ئاواره‌كان زۆر زەحمەتە و تا ئێستا توانراوە لە بڕەی ٢٦.٤ ملیۆن دۆلار، ته‌نیا سه‌دا 12ی ئه‌و هاوكارییه بگه‌یه‌نرێته ئه‌و ئاوارانه."
بە بیانووی ھەبوونی چەکدارانی داعش لە پارێزگای ئەنباری رۆژئاوای عێراق كه ده‌كه‌وێته سەر سنوری هه‌ردوو وڵاتی سوریا و ئوردن، ماوەی چەند مانگێكە سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنی بەرفراوان له سنووری ئه‌و پارێزگایه ئەنجام دەدات.