ئەنبار
پۆلیسی ئەنبار ئاشكرایكرد کە چەکدارانی داعش زاکۆی ئەنباریان لە شاری رومادی كۆنترۆڵكردووه و ژمارەیەک قوتابی و مامۆستایانیان وەک بارمتە گرتووه.
له‌مباره‌وه بەڕێوەبەری پۆلیسی ئەنبار لیوا ئیسماعیل مەحلاوی بۆ ئانادۆڵو گوتی: " دوای ته‌قاندنه‌وه‌ی پردێكی سه‌ره‌كی به‌ره‌ده‌م زانكۆ و كوشتنی پاسه‌وانانی؛ چەکدارانی داعش باڵه‌خانەی زانکۆی ئەنباریان لە شاری رومادی كۆنترۆڵكرد. هه‌روه‌ها ده‌نگی دوو ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره له‌ناو باڵه‌خانه‌ی زانكۆ بیستراوه، به‌ڵام نه‌زانراوه هۆكاره‌كه چیبووه."
مەحلاوی هه‌روه‌ها گوتی: "چه‌كدارانی داعش ژماره‌یه‌ك قوتابی و مامۆستایان وه‌ك بارمته گرتووه و شەڕ و پێکدادانی توندیش لە دەوروبەری باڵه‌خانه‌ی زانکۆ به‌رده‌وامه."
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ئه‌نبار له به‌رده‌وامی قسه‌كانیدا گوتی: "سوپا و ھێزی ئاسایشپارێز چوارده‌وری باڵه‌خانه‌ی زانكۆی ئه‌نباریان گه‌مارۆداوه و هه‌وڵی رزگاركردنی قوتابی و مامۆستا به‌بارمته‌گیراوه‌كان ده‌ده‌ن."