İlhami Erkılıç
26 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 30 ئادار 2023
ئەرزەڕۆم - AA
قەدایفی ئەرزەڕۆم لە شیرینییە هەرە گرنگەکانی سەر سفرەی بەربانگە لە شارەکەدا.
قەدایف کە لە دوکانی شیرینەمەنییەکان، هەروەها لە ماڵەکاندا دروست دەکرێت لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندا خواستێکی زۆری لەسەرە.
شیرینیەکە کە لەلایەن وەستا لێهاتووەکانەوە ئامادە دەکرێت، دوای ئەوەی بڕاوپڕ دەکرێت لە گوێز و دەپێچرێتەوە، بە هێلکە چەور دەکرێت و سوور دەکرێتەوە و دواتر لە شیلاودا نوقم دەکرێت.
قەدایف کە لەگەڵ دۆندرمەشدا پێشکەش دەکرێت لە مانگی رەمەزاندا بە بارهەڵگر دەگەیەنرێتە کڕیاران لە دەرەوەی پارێزگاکە.
ئاکن ئاچار کە نزیکەی ٣٠ ساڵە وەک چێشتلێنەر لە یەکێک لە چێشتخانەکانی شارەکەدا کار دەکات، بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، قەدایف یەکێکە لەو شیرینییانەی کە سفرەی بەربانگ دەڕازێنێتەوە لە مانگی رەمەزاندا و گوتی: "خواست لەسەر قەدایف کە یەکێکە لە شیرینییە بەناوبانگەکان لە شارەکەمان و لە مانگی رەمەزاندا دوو هێندە زیادی کردووە. بەتایبەتی لە دەرەوەی پارێزگاکەمانەوە و دەرەوەی وڵات داواکاری زۆرمان بۆ دێت".
- "لە مانگی رەمەزاندا زیاتر دەخورێت"
هەروەها وەستای دروستکردنی قەدایف، فاتیح شاهین رایگەیاند کە خواست لەسەر قەدایف لە مانگی رەمەزاندا زۆرە زیادی کردووە.
شاهین جەختی لەوە کردەوە کە چەندین جۆری شیرینی تایبەتە بە شارەکە، بەڵام قەدایف جێگەیەکی تایبەتی هەیە لەناو گشت شیرینییەکاندا و گوتی: " قەدایف لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندا زیاتر دەخورێت بە بەراورد بە رۆژانی ئاسایی. داواکاری زۆرمان بۆ دێت، بەتایبەتی لە دەرەوەی پارێزگاکەماندا. هەوڵ دەدەین فریای داواکارییەکان بکەوین".
26.03.2023 قەدایفی ئەرزەڕۆم سفرەی بەربانگ دەڕازێنێتەوە
قەدایفی ئەرزەڕۆم لە شیرینییە هەرە گرنگەکانی سەر سفرەی بەربانگە لە شارەکەدا.