Hüseyin Demirci
16 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 17 تەمووز 2020
قه‌رس - AA
سهرتهشییه رهنگاوڕهنگهكان له شارۆچكه‌ی ساریكامش سه‌ربه پارێزگای قه‌رس، جگه له‌وه‌ی جوانییه‌كی بێوێنه‌یان به سروشت به‌خشیوه، له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی سه‌رشانیان كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن له ده‌سته‌به‌ركردنی هاوسه‌نگیی سروشتدا رۆڵێكی گرنگ ده‌بینن.
دارستانه‌كانی ساریچام كه خاوه‌ن هه‌مه‌چه‌شنیی بایۆلۆجیی و ده‌وڵه‌مه‌ندیی رووه‌كین، بوونه‌ته په‌ناگه‌یه‌كی گونجاو بۆ زینده‌وه‌ره كێوییه‌كان و هه‌ریه‌ك له دۆڵه‌كانی هانچهرلی، سوڵو ده‌ره و كهكلیك له شارۆچكه‌ی ساریچام بوونه‌ته خانه‌خوێی سهرتهشییه جوانەكان.
سهرتهشییهكان بوونه‌ته جێگه‌ی بایه‌خی ئه‌و فۆتۆگرافه‌ر و ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی سروشت كه سه‌ردانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.
هه‌ماهه‌نگیكاری زانستیی له كۆمه‌ڵه‌ی سروشت، ئه‌مرا چۆبان له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد کە سهرتهشییهكان راوچییه‌كی به‌توانان.
ئه‌مرا چۆبان باسی له‌وه كرد سهرتهشییه گۆشتخۆره‌كان به ئاسمانه‌وه راوده‌كه‌ن و گوتی: "سهرتهشییهكان هێنده‌ی كێشی خۆیان خۆراك ده‌خۆن. له‌سه‌ر خواردنی مێش، مێشووله، په‌پووله و مێرووه‌كان ده‌ژین. بوونی سهرتهشییهكان، گرنگییه‌كی به‌رچاوی له هاوسه‌نگیی سروشتییدا هه‌یه".
هه‌ماهه‌نگیكاری زانستیی له كۆمه‌ڵه‌ی سروشت، ئه‌مرا چۆبان هەروەها رایگه‌یاند "سهرتهشییهكان زۆر ره‌نگاوڕه‌نگن و ده‌ستبه‌جێ سه‌رنجت راده‌كێشن. دۆستی مرۆڤ و كشتوكاڵن، چونكه ئه‌و مێرووانه ده‌خۆن كه زیانمان پێ ده‌گه‌یه‌نن و ژماره‌ی ئه‌و مێرووانه به كۆنترۆڵكراویی ده‌هێڵنه‌وه. ئه‌مه‌ش له راستیدا موعجیزهیهكه كه سروشت به ئێمه‌ی به‌خشیوه. ساریكامش یه‌كێكه له‌و شوێنانه‌ی كه ئه‌م موعجیزه‌یه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی سروشتیی تیادا رووده‌دات، چونكه جوگرافیایه‌كی ده‌ست لێ نه‌دراوه و هه‌مووانیش له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی به‌وشێوه‌یه بمێنێته‌وه".