به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی موفتی جزیرێ، به ئاماده‌كردنی لافیته به هه‌ردوو زمانی كوردی و توركی هاووڵاتییانی داوه‌تی چالاكییه‌كانی "یادكردنه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر" كرد.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی موفتی شارۆچكه‌كه رایگه‌یاند كه به ئاماده‌كردنی لافیته بە زمانەکانی كوردی و توركی هاووڵاتییانی ناوچه‌كه‌یان داوه‌تی هه‌فته‌ی "یادكردنه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر" كردووه كه بڕیاره له 18ی نیسان ئه‌نجام بدرێت.
موفتی سه‌ڵاحه‌دین یڵماز رایگه‌یاند كه چالاكییه‌كانی یادكردنه‌وه‌ی محەمەد پێغه‌مبه‌ر خۆشه‌ویستی و برایه‌تی زیاتر ده‌كات.
راشیگه‌یاند كه جزیرێ شوێنی پێگه‌یشتنی چه‌ندین زانایه و پتر گوتی: "به ئاماده‌كردنی لافیته به هه‌ردوو زمانی كوردی و توركی هاووڵاتییانی ناوچه‌كه‌مان داوه‌تی چالاكییه‌كانی 'یادكردنه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر' كردووه به‌م پێیه‌ش سه‌ردانی زیندانی و نه‌خۆشخانه و شوێنه‌کانی گشتی ده‌كه‌ین و به‌خۆڕایی كتێب و گوڵ دهبهخشینەوە و پێشبڕكێی خوێندنەوەی قورئان و پرۆگرامی تایبه‌ت بە گه‌نجان لەئارادایە".