فاتمە حوسێنی ژنێکی سوورییە کە سێ ساڵ پێش بەھۆی ھێرشێکی ئاسمانییەوە ھاوسەرەکەی کوژراوە و ساڵی رابردوو لەگەڵ سێ منداڵەکەی کە یەکیان خاوەن پێداویستی تایبەتە ھاتووەتە تورکیا و لە ناوچەی رەیحانلی لە ھەتای نیشتەجێ بووە. فاتمە حوسێنی لە ترسی ئەوەی کۆڕە تەمەن ١٢ ساڵانەکەی عەبدولکەرم کە خاوەن پێداویستی تایبەتە بێسەروشوێن نەبێت کاتێک لە ماڵ دەیباتە دەرەوە دەیبەستێ بەدەستی خۆیەوە.
فاتمە حوسێنی لە ناوچەی رەیحانلی بە ھاوکاری خێرخوازان بژێوی ژیانی منداڵەکانی دابین دەکات.
فاتمە بە ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "سەرەڕای نەبوونی ئیمکان و دەرەتانی پێویست ھەوڵ بۆ دابینکردنی ژیانی ئەو سێ منداڵە دەدەم".
فاتمە لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا داوای ھاوکاری لە بەرپرسان کرد وگوتی: "لەگەڵ ئەو سێ منداڵەدا بە تەنیا ماوم و نازانم چی بکەم بۆیە داوای ھاوکاری لە بەرپرسان دەکەم. جارجار بۆ دابینکردنی بڕە پارەیەک بۆ کڕینی نان ناچار دەبم لە باخ و بۆستانەکاندا کار بکەم و بۆ ئەوەی کوڕە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکەم بێسەروشوێن نەبێت ناچارم لە ماڵەوە بیبەسمەوە چونکە لەوە دەترسم کە بێسەروشوێن بێت و نەتوانم ئەگەر ونبوو، بیدۆزمەوە".
فاتمە گوتی: "دەمەوێت کوڕەکەم چارەسەر بکرێت زۆر پێم ناخۆشە بەڵام ھیچ چارەیەکم بێجگە لە بەستنەوەی نییە و ئەگەر لەگەڵ خۆم بیبەم بۆ نێو باخچەکان ناچارم بە دارێکەوە بیبەسمەوە".
فاتمە داوای ئەوە دەکات کە بۆ چارەسەرکردنی کوڕەکەی ھاوکاری بکرێت تا لەو رێگەیەوە کوڕەکەی چاک ببێتەوە و بگەڕێتەوە بۆ ژیانی ئاسایی خۆی.