20 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2019
سێرت - AA
هه‌نگه‌وانان له كوێستانی چهمیكار كه ده‌كه‌وێته قه‌دپاڵه‌كانی چیای هه‌ره‌كۆڵ له قه‌زای په‌رواری سه‌ربه پارێزگای سێرت و دوو هه‌زار و ٤٧ مه‌تر له ئاستی ده‌ریاوه به‌رزه، سه‌رقاڵی به‌رهه‌مهێنانی هه‌نگوینی ئه‌ندامیی و ره‌سه‌نن كه به تام و بۆنیان له هه‌نگوینی ناوچه‌كانی دیكه جیاده‌كرێنه‌وه و سه‌رنجی خه‌ڵك بۆ خۆی راده‌كێشێت.

هه‌نگه‌وان، جه‌مال تۆمریس، له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاشكرایكرد دوای به‌رقه‌راربوونی ئاشتیی و ئارامیی ده‌توانن روو له كوێستانه‌كان بكه‌ن و ٣٥٠ پورهههنگی له كوێستانه‌كان هه‌یه، گوتیشی: "ئه‌و پیشه‌یه‌مان بۆ ماوه‌ته‌وه و چوار پشته یه‌ك له‌دوای یه‌ك كاری هه‌نگه‌وانیی ده‌كه‌ین. له كوێستانی چهمیكاره نزیكه‌ی دوو هه‌زار تۆن هه‌نگوین به‌رهه‌مده‌هێنین. ئه‌و هه‌نگوینه له‌و جۆره‌یه كه له سه‌رده‌می عوسمانییه‌كان له چێشتخانه‌ی كۆشكدا به‌كارهاتووه و بۆ نه‌خۆشه‌كان ده‌رمان بووه".

جه‌مال تۆمریس ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و جۆره هه‌نگوینه زه‌حمه‌ته و ره‌نجكێشانی زۆری ده‌وێت. هه‌روه‌ها گوتی: "لێره چه‌ندین جۆر گوڵ و گیای جۆراوجۆری لێیه. ده‌وڵه‌مه‌ندی جۆره‌كانی گژوگیاش تامێكی تایبه‌ت به هه‌نگوینه‌كه ده‌دات. به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی شیكاری نموونه‌مان له هه‌نگوینه‌كه وه‌رگرتووه و مانگی داهاتوو ده‌ستده‌كه‌ین به به‌رهه‌مهێنانی هه‌نگوینی پوره‌ی ره‌ش".

لای خۆیه‌وه هه‌نگه‌وان، مونه‌وه‌ر ئوسڵو تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌هۆی هه‌نگه‌وانییه‌وه پێنج مانگه له كه‌سوكاری دووركه‌وتووه‌ته‌وه و گوتی: "دوای به‌رهه‌مهێنانی هه‌نگوین ده‌چینه‌وه ماڵه‌وه. ده‌ستمانكردووه به ئاماده‌كارییه‌كان. ساڵی رابردوو به‌رهه‌م كه‌مبوو به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌رهه‌م زیاتر ده‌بێت".
هه‌روه‌ها هه‌نگه‌وان معاز ئایگون له لێدوانێكدا به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند: "ساڵی رابردوو ئاستی به‌رهه‌مهێنان زۆر كه‌م بوو. ساڵی رابردوو له ٣١٠ پورهههنگدا دوو تۆن هه‌نگوینمان به‌رهه‌م هێنا، چاوه‌ڕێده‌كه‌ین ئه‌مساڵ رێژه‌كه به‌رزبێته‌وه بۆ سێ تۆن و ٥٠٠ كیلۆ".