سیاسه‌تمه‌دارێكی هۆڵه‌ندی كاتێک په‌رتووكی دژبه ئیسلام ده‌نووسی موسڵمان بوو
- جۆرام ڤان كلاڤیرین كه ماوه‌یه‌ك له‌سه‌ر لیستی پارتی ئازادی راستڕه‌وی توندئاژۆ له هۆڵەندا په‌رله‌مانتار بوو، كاتێک په‌رتوكێكی دژبه ئیسلام ده‌نووسی ئایینی ئیسلامی هه‌ڵبژارد و موسڵمان بوو.
Netherlands
رۆتردام - AA
جۆرام ڤان كلاڤیرین كه ماوه‌یه‌ك له‌سه‌ر لیستی پارتی ئازادی راستڕه‌وی توندئاژۆ له هۆڵەندا په‌رله‌مانتار بوو، كاتێک په‌رتوكێكی دژبه ئیسلام ده‌نووسی ئایینی ئیسلامی هه‌ڵبژارد و موسڵمان بوو.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له راگه‌یاندنی هۆڵەندادا بڵاوبووه‌ته‌وه، جۆرام ڤان كلاڤیرین كه پێشتر سیاسه‌تمه‌دار بووه و ته‌مه‌نی 39 ساڵه، تشرینی دووه‌می ساڵی رابردوو موسڵمان بووه.
جۆرام ڤان كلاڤیرین كاتێک سه‌رقاڵی نووسینی په‌رتووكێك بووه دژبه ئیسلام له ئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی له‌و كاته‌دا ئه‌نجامیداون دیدی بۆ ئیسلام گۆڕاوه.
كلاڤیرین دوای ئه‌وه‌ی ئایینی ئیسلامی هه‌ڵبژارد و موسڵمان بوو، دواتر په‌رتووكێكی نووسی كه بۆچوونی ناموسڵمانان دژبه ئیسلام هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.
ڤان كلاڤیرین كه له ساڵانی 2010-2017 له په‌رله‌مانی هۆڵەندا په‌رله‌مانتار بووه له ساڵی 2014دا دوای گوته ره‌گه‌زپه‌رستیه‌كانی سه‌رۆكی پارتی ئازادی راستڕه‌وی توندئاژۆ، گرییت ویڵده‌رس به‌رامبه‌ر به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك مه‌غریبییه‌كان له‌و پارته جیابووه‌وه و بووه په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ.
ڤان كلاڤیرین له هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كه‌ی ساڵی 2017دا به هۆی ئه‌وه‌ی ده‌نگی پێویستی نه‌هێنا له‌سه‌ر لیستی ئه‌و پارته‌ی خۆی دروستیكردبوو، ماڵئاوایی له سیاسه‌ت كرد.
سه‌ركرده‌ی پارتی یه‌كێتیی، ئارنۆود ڤان دۆرن كه ئه‌ویش ماوه‌یه‌ك له‌نێو پارتی ئازادی راستڕه‌وی توندئاژۆ بوو، پێش نزیكه‌ی شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌و پارته جیابووه‌وه و موسڵمان بوو.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن