Rewa Mahmood Hasan
14 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 19 مای,س 2020
سلێمانی-AA
رەشابای سلێمانی کە بەهێزە ناوبەناو شارەکە دەگرێتەوە و هەندێک جاریش زیانی ماڵی و گیانی لێدەکەوێتەوە.

شەوی رابردوو بەهۆی رەشەباوە کە تا سەرلەبەیانی ئەمڕۆی خایاند، زیانی ماڵی و ژینگەیی داوە بەهەندێک لە گەڕەکان، بەتایبەتی لە بناری چیای گۆیژە.
بەهۆی رەشەباوە لە گەڕەکانی کانی با و قڕگە زیانی ماڵی هەبووە.

لە گەڕەکی قڕگە رۆژهەڵاتی سلێمانی، بەهۆی رەشەبا بەهێزەکەی شەوی رابردوەوە، ژمارەیەکی زۆر درەخت لەسەر شەقامەکانی گەڕەکەکە شکاونەتەوە و هەندێکیان بوونەتە هۆی دورستکردن رێگری بۆ هاتوچوی ئۆتۆمبیل و پیادە لە گەڕەکەکەدا.

لە گەڕەکی کانی با بەهۆی رەشەباوە ژمارەیەکی زۆر لە دووکانی میوە و سەوزە فرۆشی زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە و زۆرێک لە سەوزە و میوەکان رژاونەتە سەر شەقامەکان و هەندێکیان تابلۆی تایبەت بە دووکانەکانیشیان کەوتوون.