Gazi Nogay
01 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 02 ئەیلوول 2021
ترابزۆن – AA
ئه‌نجامدانی وه‌رزش له‌لایه‌ن هاووڵاتییان و به‌له‌مه‌كانی راوه‌ماسی له ساتی خۆرھەڵاتندا له شاری ترابزۆن، دیمه‌نێكی جوانیان به ناوچه‌كه به‌خشیووه.
رەنگی شینیی ئاوی ده‌ریای ره‌ش له‌گه‌ڵ خۆرھەڵاتندا له ناوچه‌ی راوه‌ماسی فارۆز له قه‌زای ئۆرتاهیسار سەربە پارێزگای ترابزۆن، دیمه‌نێكی دڵڕفێنی به ناوچه‌كه به‌خشیووه.
ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییان به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كه هاتبوونه كه‌ناراوه‌كان له بینینی دیمه‌نی دڵڕفێنی خۆرھەڵاتن بێبه‌ش نه‌بوون و وه‌رزشیان ئه‌نجام دا و بۆ زیندووهێشتنه‌وه‌ی یادگارییهكانیشیان وێنه‌یان چركاند.
به‌هۆی كۆتایی هاتنی ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی راوه‌ماسی له‌مڕۆوه، ماسیگران به بهلهمهكانیانهوه چوونه ناو ده‌ریا.