دیاربەکر
بەڕێوەبەرانی بزووتنەوەکە، حەفتەی رابردوو دامەزرانی خۆیان راگەیاندو گوتیان داوای مۆڵەتیشیانکردووە لەحکومەت.
بزووتنەوەی گەنجانی کوردستان بۆیەکەمجار تابلۆی خۆیان بەناوی "کوردستان" بەبیناکەیاندا ھەڵواسی، لەدوای بڵاوبوونەوەی ھەواڵی دامەزراندنی، داواکاری گشتی لەدیاربەکر لێکۆڵینەوەی دەستپێکرد.
داواکاری گشتی بەشوێن ھەر شتێکدا دەگەڕێ کەلەو رێکخراوەدا ھەبێ و ناکۆکبێ لەگەڵ دەستوورو قانوونەکانی تورکیا ئەوسا سکاڵای لەسەر تۆمار دەکات.
سەرۆکی بزووتنەوەی گەنجانی کوردستان (سەرحەد مێردینی) لەکاتی راگەیاندنی بزووتنەوەکەیان روننیکردەوە داوای مۆڵەتیان لەفەرمانگەی سەرپەرشتیکردنی کۆمەڵەو ڕێکخراوەکان کردووە لەشاری دیاربەکر. بەگوێرەی قانوونی داواکاریی ، پێویستە تابلۆی بزووتنەوەکە ھەڵواسن تا دواتر لێکۆڵینەوە دەکەن و وەڵامی بەڕێوەبەرانی رێکخراوەکە بەئیزن دان یا رێلێگرتن دەدەنەوە.