22 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2020
هه‌كاری/موش - AA
ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵات و باشووری رۆژهه‌ڵاتی توركیا له‌ژێر كاریگه‌ری ئاو و هه‌وای سیبریادان و زستانێكی سه‌ختیان هه‌یه.
به‌فر و سه‌رما ئاسته‌نگێكی زۆر له‌به‌رده‌م ژیانی رۆژانه‌ی گه‌وره‌كان دروست ده‌كات، به‌ڵام سه‌رگه‌رمییه‌كی خۆشه بۆ منداڵان به‌تایبه‌تی كه ئێستا له پشووی نیوه‌ی ساڵدان.
له گوندی چاناكلی سه‌ربه هه‌كاری منداڵان ده‌چنه سه‌ر گرد و به‌رزاییه‌كان و به خلیسكێنه دێنه خواره‌وه، ئه‌وان له هه‌ڵگه‌ڕان به هه‌ورازه‌كان و یاریكردن بێزارنابن و له هاتنه خواره‌وه‌دا پێكه‌وه كێبڕكێ ده‌كه‌ن.
ئالیم ئادیامان یه‌كێكه له‌و منداڵانه و به‌هۆی بارینی به‌فرێكی زۆر له گونده‌كه‌یان له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی له‌ناو به‌فردا یاری ده‌كه‌ن، ئه‌و به‌فر گه‌مه‌یه‌كی چێژبه‌خش ناوده‌بات و ده‌شڵێت به‌فر پشووی نیوه‌ی ساڵی خۆی و هاوڕێكانی خۆشتر كردووه.
- به‌هه‌مان شێوه له پارێزگای مووش-یش به‌فرێكی زۆر باریوه.
منداڵانی گوندی یهدیپناری سه‌ربه مووش سه‌رقاڵی خلیسكێنه و یاریكردنن له‌ناو به‌فردا.
هه‌روه‌ها له گوندی كارابه‌ی به‌فر بۆته سه‌رچاوه‌ی كه‌یف و خۆشی منداڵان و دانیشتوانی گونده‌كه به‌بێ گوێدانه ساردی هه‌وا كاته به‌تاڵه‌كانیان به خلیسكێنه و یاریكردن له‌ناو به‌فر به‌سه‌رده‌به‌ن.
یاسین بهجهریكلی یه‌كێكه له دانیشتوانی گونده‌كه و باس له‌وه ده‌كات ئه‌و ئامێری خلیسكێنهیهی ئالیكی پێ ده‌گوازنه‌وه بۆ ئاژه‌ڵه‌كانیان له دوای ته‌واوبوونی كار بۆ خلیسكێنه‌ی منداڵانی گونده‌كه‌یان به‌كاری دێنن.
بهجهریكلی باس له‌وه‌ش ده‌كات كه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا منداڵان سواری خلیسكێنهكه ده‌كه‌ن و به ئه‌سپ رایدهكێشن و منداڵان دڵخۆش ده‌كه‌ن.