Ümit Yorulmaz
25 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2021
کاستامۆنو – AA
بەھۆی لێزمە بارانەوە کۆڵان و شەقامەکانی شارۆچکەی بۆزکورتی سەر بە پارێزگای کاستامۆنو لە باکووری تورکیا، ژێرئاو کەوت.
زۆربەی شوێنەکانی شارۆچکەکە بە تایبەتی شەقامەکانی سنارجک، یڵماز و جمھورییەت، بەھۆی لێزمە بارانەوە ژێرئاو کەوتووە.
ھاوکات بەھۆی زۆری بارانەوە ئاستی ئاوی چەمی ئەزینە کە بەناوەندی شارۆچکەکەدا تێدەپەڕێت دەستی بە بەرزبوونەوە کرد.
تیمەکان بەبێ وچان کار دەکەن لەسەر رێگرتن ژێرئاو کەوتنی ناوچەکە.
بەھۆی لێزمە بارانەوە لە ١١ی ئابدا، ئاوی چەمی ئەزینە بەرزبوویەوە و بەم هۆیەوەش گیانلەدەستدانی لێکەوتەوە و ژمارەیەکی زۆری دوکان و خانوو کەوتنە ژێر ئاو و قوڕاوەوە.